لەسلێمانی؛ پێشانگای شێوەکارانی پارێزگای کوردستان کرایەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە سلێمانی، پێشانگای شێوەکارانی پارێزگای کوردستان بەبەشداری کۆمەڵێک شێوەکاری کورد بەڕێوەچوو و ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو.

شێوەکار دلێر کامەران، دەربارەی کردنەوەی پێشانگاکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو پێشانگایە بۆ کۆمەڵێک شێوەکاری کورد کرایەوە تا تابلۆکانمان بەیەکەوە لەیەک شوێن نمایش بکەین، هەر هونەرمەندێک و بەچەند تابلۆیەک بەشدار بوو، پێشانگاکە زۆر جێگای دڵخۆشیبوو کە توانیمان تابلۆکانی خۆمان تێدا نمایش بکەین، هەموو تابلۆکان جێگای دەستخۆشی بوون و بە دڵی ئامدەبووانی بەشداربوو بوو.

ھەواڵی زیاتر