نيازى حهمهعهزیز
لە گەرمیان
سووتانی گەنم و
لە کوێستان کۆمەرگی بەڕوو
لە ناو ماڵی کوردیش لە جێی
تەبایی و هاوخەباتیمان
وەک عیشقەکەی مەم و زینم
دڵڕەشی و کینە و ناکۆکی
وەک چاوی بەکر مەرگەوەڕ بۆتە دڕوو
هاوارتە لە من نیشتمان
مەنزڵ دوورە و ڕێگا سەخت
(هەڵۆ) ونە و
(کەڵ)یش بەندە بە تاڵەموو