ماری كۆری

ئەنی كازمی

وه‌رگێڕانی: خالید فاتیحی

ماری كۆری لە ساڵی1867 لە پۆڵۆنیا لەدایكبووە. بە منداڵی خەڵكی، بەبیری لەڕادەبەدەری سەرسام دەكرد. لە تەمەنی چوار ساڵیدا فێری خوێندنەوە بوو.

باوكی پڕۆفیسۆری زانست بوو. ئەو ماددانەی كە لە قدووی شووشەدا هەڵی دەگرتن، سەرنجی ماریيان ڕادەكێشا. ماری خەونی فەیلەسوف بوونی لە مێشكیدا، پەروەردە دەكرد، بەڵام دەشیزانی ئەوكارە ئاسان نییە. بنەماڵە كەیان زۆر هەژار بوون. لە تەمەنی 18 ساڵیدا وەك مامۆستای تایبەت، دەرسی دەگوتەوە و یارمەتی خوشكەكەشی دەدا، كە لە پاریس دەیخوێند. پاشانیش خوشكەكەی یارمەتی ئەویدا، بۆ تەواوكردنی خوێندنەكەی.
لەو سەردەمەدا، له‌ بولگاریا زانكۆیه‌ك بۆكچان نەبوو. هەر بۆیە لە ساڵی 1891 ماری چووە زانكۆی سۆربۆن لە پاریس. ئەو بەڕادەیەك هەژار بوو، كە تەنیا نان و كەرەی دەخواردو چای دەخواردەوە, ئەو جلوبەرگانەی دەپۆشی كە لە وارشۆ لەگەڵ خۆیدا هێنابوونی.
هەموو ڕۆژێك تا كاتژمێر دە ی بەیانی لە كتێبخانە دەیخوێندەوە، دواتریش دەچوە ژوورە ساردە بچكۆلەكەی و تا كاتژمێر دوو یان سێی بەرەبەیان دەیخوێندەوە.
دوای چوار ساڵ لە سۆربۆن، ماری شووی بە(پیری كۆری) كرد، كە فیزی زانێكی بەناوبانگ بوو.
لەگەڵ كۆریدا بەدوای پێكهاتەی تازەدا دەگەڕان. بەردی خەڵوزیان پەیداكردو هاڕیان و كوڵاندیان، پاشان بە تێزاب و باقی ماددە كیمیاییە كان خستیانە تاقیگە.
سەرەنجام دوای چوار ساڵ كاری سەخت و دژوار و سەرفكردنی چەندان تەن بەردی خەڵوز، ئەوان لە دەیا یەك ڕادیۆمی خالیسیان دەست كەوت. ئەوان یەكەمین پێكهاتەی ڕادیۆئەكتۆیان دۆزیبوەوە.
لە ساڵی 1903ماری و كۆری و فەیلەسوفێكی تر بەناوی (هانری بیكرل) خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان وەرگرت. بەسۆنگەی كەشفی ڕادیۆم و ڕادیۆئەكتیۆتە. لە ساڵی 1911 خەڵاتێكی تری نۆبڵی وەرگرت لە كیمیادا.
لە دەورانی جەنگی جیهانی یەكەم، ماری لەسەر تیشكی x كاریدەكرد. پێی وابوو ئەوانە دەتوانن لە چارەسەركردنی، نەخۆشیيەكانی وەك شێرپەنجە یارمەتی دەربن.
ئەو هیچ كات هەوڵی نەدا، لە كەشف كردنه‌ كانی سەروەت و سامان كۆبكاتەوە. بەڵكو لە هەوڵی یارمەتیدانی خەڵكیدا بوو.
مادام كۆری لە 4 ی ژوئیەی 1934 و لە تەمەنی 67ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سەرچاوە: ماڵپەڕی: وبسایت تاریخ ما

ھەواڵی زیاتر