یەکەمین کتێبی نووسەرێکی کورد وەرگێڕدرا سەر زمانی بەنگالی لە هیندستان:

د. هیڤا پەناهی کە بە ڕەگەز خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە ولەنووسەرانی گەنجی کورد وئەو کەسانە بووە بەردەوام وەشانی هەبووە لە گۆڤاری مێژووی ” سروە ” یادگارەکەی مامۆستا هێمن ساڵانێکی زۆر لە تاراوگە بەردەوامە لە نووسینی شیعر ولێکۆڵینەوەی ئاکادمی. ئەم رۆژانەی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ وەک یەکەم نووسەری گەنجی کورد یەکەم کتێبی وەرگێڕدا سەر زمانی فەرمی هیندستان لە لایەن وەرگێڕوشاعیری ئەو وڵاتە د. روودرا کینشوک. کینشوک لە سەر هیڤا دەنووسێت” هیڤا بە زمانی رۆناهی لە بەرامبەر تاریکی دا راوەستانێکی زمانی وای هەیە کە هەموو خانەکانی رۆحمان دەهەژەنێت، ئەم خانمە نووسەرە کچی کوردەکانە و سەرەتای ساڵی ١٩٨٠ لە دایکبووە لە وڵاتی ئێران. وەک نووسەرێکی گەنج رەق وقینی توندڕەوەکانی هەست پێکردووە و وەک خوێندکار یەکەم وڵات کە هەوڵیدا بیکاتە پەناگە یونان بووە کە بە زمان و وێژەی کلاسیک خزمەتی بەرچاوی کردووە ودوو بەرهەمی گرینگی لێ چاپکراوە کە چەندان خەڵاتی رێز لێنانی بردۆتەوە کاتی خۆی. هیڤا وەک هەموو داهێنەرە بە بەهرەکان بەرەوڕووی تاقیکاری دیکەی ژیان دەبێت لە وڵاتی یونان وقینی یونانییە توندڕەوەکان کەچاویان بەرایی بیری بەرزی نادات. هەر بۆیە ئەم دوو ساڵەی رابردوو وەک هێلانەی ئارام وبێ کێشە لە وڵاتی سویسرا دەژیت وئیمەش بەختی ئەمەمان هەیە لە دوورەوە بە کەسی خۆمانی بزانین وبیر و رۆحی بەرزی لە داهێنان وپشتگیری درەوشانەوە بە بەرز دەنرخێنین وسەربەرزین بە بڵاو بوونەوەی یەکەم بەرهەمی”.

ئەم بەرهەمە لە لایەن ناوەندی چاپ و وەشانی Bhashalipi لە رۆژاواێ بەنگال چاپ کراوە
ناوی تەواوی وەگێڕ بە لاتینی:
Rudra Kinshuk
بۆ ئاگاداری خوێنەرانی بەڕێزی کورد زمانی بەنگالی زمانی ماهاتما گاندی و زمانی تاگور فەیلەسووف وهەڵبەستڤانی پایەبەرزی هیندستانە و سەر بڵندیە بۆ زمانی کوردی

ھەواڵی زیاتر