یەکەم کۆڕی ناساندنی ڕۆمانی فڕینی پردەکان لە هەولێربەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە رێکەوتی 23\12\2023 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک نووسەر و ڕۆماننووس و لە ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین لە هەولێر یەکەم کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی فڕینی پردەکانی ڕۆماننووس دڵشاد کاوانی بەڕێوەچوو.

ڕۆمانی فڕینی پردەکان ڕۆمانێکی یوتۆبیای خەیاڵییە و تێکەڵ بە ئایین و فەلسەفە و مێژووی سیاسیی کراو، ڕۆمانەکە براوەی پێشبڕکێی ڕۆمانە لە ڤیم فاوندەیشن بۆ ساڵی 2023 ڕۆمانی فڕینی پردەکان سەرجەم بنەما و پێکهاتەکانی ڕۆمانی باوی تێکشکاندووە، لە کاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕۆمانەکە سەر ئاستی ناوەندەکانی ئەدەبی کوردی و عەرەبی و ئینگیلیزییەوە لە بارەیەوە نووسراوە و دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە میانەی کۆڕکەدا لەلایەن هاوکار جمیل مامۆستای زانکۆی سەلاحەددین ڕانانێکی ورد و ئەکادیمی بۆ کرا و تیشکی خستە سەر لایەنە شاراوەکانی ڕۆمانەکە. هاوکار جەمیل ئەمەی خستەڕوو کە ڕۆمانی فڕینی پردەکان بۆ خوێنەریکی ئاسایی نەنووسراوە و بەڵکو پانتاییەکی زۆری بۆ توێژەران لێکۆڵەرانی زانستی و ئەکادمیی تەرخانکردووە و سەرجەم ڕەهەندە جیاوازەکانی لە خۆگۆتووە بۆ ئەوەی توێژەران بتوانن لە ڕوانگەی جیاوازەوە توێژینەوەی لەبارەوە بکەن. هەروەها ئەمەشی گوت: کە ڕۆمانی فڕینی پردەکان بە تەواوی شێوەی تەکنیکی رۆمانی باوی ڕەتکردۆتەوە و بنەماکانی ئایین و فەلسەفە و عیرفان و دەروونشیکاری و تێکشکاندووە و پڕە لە ڕەمز و کۆد و وێنا و ڕوئیای نوێ و بۆ ئایندەسازییی ژیانی مرۆڤایەتی هەیە.
ئەم مامۆستایەی زانکۆ بە پیویستشی زانی هەرچی زووە ئەم ڕۆمانە بچێتە سەر زمانەکانی دیکەی جیهان خزمەتێکی گەورە بە ئەدەبیاتی ڕۆمانی کوردی و جیهانی بە گشتی دەکات.
ڕۆمانی فڕینی پردەکان، ڕۆمانێکی فرە ڕەهەندی سادیستی، مێژویی سیاسییە، دەروونی و فەلسەفیی عرفانییە، کە تێیدا کوشتن و دەسەڵات و ململانێی مانەوە، پێکهاتەی سەرەکی ڕۆمانەکەیە. هەروەها باس لە دروستبوونی میتۆلۆژیا و ئایینێک دەکات، کە دوای کۆتای هاتنی ئاییەنەکان بەناوی ئەهلی حەق و کتێبی قینات کە لە سێ لەوحەکانی سوور و ڕەش و شین، پێکهاتووە و هێمان بۆ فەلسەفە و سیستەم و دەسەڵات.
دڵشاد کاوانی نووسەری ڕۆمانەکەش لەبارەی ڕۆمانەکەیەوە دەڵێت: کە ڕۆمانەکەی لە تەکنیک و زمان و کارکەتەرسازییی بەتەواوی جیاوازە لە ڕمانەکانی کە تائێستا نووسراوەتەوە. ڕۆمانی فڕینی پردەکان باسی سەرەداوەکانی ئەنفال و کۆمەڵکوژی و ڕووخانی پردی گەیشتنی نێوان مرۆڤەکان دەکات و دەرد و نەهامەتییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی خستۆتە ڕوو.
لە کۆتایی کۆڕەکەشدا لەلایەن ڕۆماننووس واژوو لەسەر کتێبەکان کرا.

ھەواڵی زیاتر