لەکەلار؛ چالاکییەکی ئەدەبی و ڕووناکبیریی بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبێک بەڕێوەچوو

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە کتێبخانەی سەنتەری چالاکیی گەنجانی کەلار. گرووپی پەیڤ بە هاوکاریی سەنتەری چالاکیی گەنجانی کەلار، لە چالاکییەکی ئەدەبی و ڕووناکبیرییدا، ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕێکخست بۆ کتێبی “وێژان” گفتوگۆ لەبارەی شیعرەوە کە لە ئامادەکردنی شاعیر و ڕۆژنامەنووسی ئەدەبی “ئارام_حاجی”یە.

سلێمان عەلی لە سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: لە چالاکییەکەدا دکتۆر هەژار فەقێ سلێمان و زانیار عەلی، خوێندنەوەیان بۆ کتێبەکە کرد. دواتر بە گفتوگۆی ئامادەبوان کۆڕەکە دەوڵەمەندتر کرا. لە کۆتاییدا کتێبەکە بڵاوکرایەوە.
کتێبی وێـژان، کتێبێکی دیدارسازیی ئەدەبییە لەگەڵ ١٥ شاعیر و ١٥ لێکۆڵەری شیعر و ١٥ وەرگێڕی شیعر لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بەشدارن تێیدا، کە لە پاش ساڵی ٢٠٠٠ بەرهەمیان بڵاوبووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر