كتێبی “ناپلیۆن كێ بوو” كەوتە بەر دیدی خوێنەران

ئەم کتێبە کە لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کوردی، باسی ژیان و ئیمپراتۆریەتەکەی ناپلیۆن پۆناپارتی دەکات کە چۆن دەستی بە ژیانی سیاسی و سەربازی کردووە، هێز و تواناکانی چۆن و چی بووە، باسی ئەو یاسایانە دەکات کە ناپلیۆن دایهێناون، وتە بەناوبانگەکانی ( ئازادی، یەکسانی، برایەتی) هەروەها چۆن بۆتە سەرکردە و خۆی بەشداری شەڕەکانی کردووە و لە ڕیزی پێشەوە بووە، بۆیە توانیویەتی سنووری ئیمپراتۆریەتەکەی لە ئەوروپا فرەوان کردووە، چۆن بە ئەسکەندەری مەگدۆنی سەرسام بووە. پاشان چۆن هەرەسی هێناوە و دەستگیرکراوە و دورخراوەتەوە تا کۆچی دوایکردووە.

ئیلیانە باهۆز مستەفا لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ئەڵمانیا دایکبووە، بەڵام لە کوردستان گەورە بووە، جگە لە کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی دەزانێت. ئیستا پۆلی دووازدەی زانستییە لە قوتابخانەی شۆڕشی کچان- هەولێر. جگە لەم کتێبە، ئیلیانە دوو کتێبی دیکەی لە ئینگلزی کردۆتە کوردی بە ناوەکانی ( نهێنییە شاراوەکان و بنیامین فرانکیلین)

ھەواڵی زیاتر