ماڵی کتێب دووەمین فێستیڤاڵی شیعر و چیرۆک ڕێکدەخات

ـ فێستیڤاڵەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانە و براوەی خەڵاتی یەکەمی هەردوو بواری شیعر و چیرۆک، کتێبیان بۆ چاپ دەکرێت.

ماوەی وەرگرتنی بەرهەمەکان تا ڕۆژی (25-12-٢٠٢٣) دەبێت.

تكایە‌ بە‌مشێوە‌یە‌ دە‌قەکانتان بنێرن:
١- بابەتەكان بە تایپكراوی و بە فۆنتی (unikurd) و بە سایزی (١٤) بێت.
٢- شیعر لە پێنج (٥) لاپەڕە زیاتر نەبێت.
٣- چیرۆك لە دوو هەزار (٢٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.
٤- نابێت بابەتەكان لە هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنەوە.
٥- ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ ناوەكەیدا دابنرێت.
تێبینی/ تکایە تەنیا لەڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە بابەتەکان وەردەگرین: mali.kteb2021@gmail.com
بۆ هەر سەرنج و پرسیارێک پەیوەندی بکەن بە:
٠٧٥٠٤٦٨٦٦٥١
فێستیڤاڵەکە لەهەردوو بواری شیعر و چیرۆکە و دوو لێژنە هەڵسەنگاندن بۆ دەقەکان دەکەن و براوەی یەکەمی هەردوو بوار، کتێب یان بۆ چاپ دەکرێت و بەشداربووانی تریش خەڵاتی بەشداربوونیان پێدەدرێت.
ماڵی کتێب ماڵێکی خۆبەخشە و لەسەر ئەرکی ژمارەیەک لە نووسەران بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا 37 کتێبی چاپ کردووە لەگەڵ چەندین چالاکی کولتووری و فەرهەنگی هەمەڕەنگ

ھەواڵی زیاتر