گەرمیان گلی – ههولێر
بە ئامادەبوونی زۆرێک لە شاعیران و هاوڵاتیان، بە سەرپەرشتی برەودانی گەنجان، ئیڤێنتی ساڵ بە میوزیک و خوێندنەوەی چەند تێکستێکی شیعری شاعیر “ئارام محەمەد” لە هۆڵی تەوار بەڕێوەچوو، دواتریش خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند هونەرمەندێک و کەسایەتیەک.
نەبەز جەلال لە برەودانی گەنجان، بە “ڕۆژنامەی هولێر”ی ڕاگەیاند: ئەوە ئیڤێنتێکی ساڵە کە لەلایەن برەودانی گەنجانەوە ڕێکدەخرێت بۆ کەسایەتییەکانی شار، هەر جارەو بە بابەت و بوارێک، خۆشبەختانە توانیمان لە ئیڤێنتێکدا بە میوزیک و خوێندنەوەی شاعیر ئارام محەمەد لە هۆڵی تەوار درێژە بە چالاکییەکانمان بدەین، دوای ئیڤێنتەکەیش، ڕێزلێنانمان بە کۆمەڵێک هونەرمەند و کەسایەتی شار بەخشی.