لە نووسینی (كەلیموڵا تەوەحودی) فەرهەنگی “كوردی خوراسان” بڵاوكرایەوە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

نووسەر و لێكۆڵینەوەكاری ناسراوی كوردستان (كەلیموڵا تەوەحودی)، بەرگی یەكەمی فەرهەنگی كوردی خوراسان چاپ و بڵاو كرایەوە.

بەرگی یەكەمی فەرهەنگەكە پیتی (ئ)یی وە دەست پێدەكات هەتاوەكو پیتی (ش) لە شەش سەدو سی لاپەڕە پێكهاتووە لەیەكەم چاپدا هەزارو پێنج سەد بەرگی لێ بڵاوكراوەتەوە.
هەر لە فەرهەنگەكەدا (كوردی خوراسان) هاوتای ووشە چەمك و دەستەواژە كوردیەكانی خوراسان بەزمانی فارسی نوسراوە.
نووسەر (كەلیموڵا تەوەحودی) گوتویەتی:” ویستوویەتی وێنەی مانگ سووڵتان بە جل و بەرگی كوردی و ئەسپەكە جوانەكەی لەسەر بەرگی كتێبەكەی چاپ بكات ڕێگەیاند پێنەداوە وێنەی گۆریوە ئەوكات لەسەر بەرگی كتێبەكەی داناوە”
(كەلیموڵا) دەشڵێت:” پەیمانگەی كلتووری كوردستان لە تاران بەنرخی یەك ملیۆن و سەد هەزار تمەن ئەو كتیبەیان بۆ لە چاپ داوە، ئەو بڕە دەكاتە بیست دۆلار، بەڵام ئەو بە دە دۆلار دەیفرۆشێت ئەو بڕەش خەرجی كتێب فرۆشەكانە”