شاعیر کەژاڵ ئەحمەد لە یەکەمین دیداری ئاکرێ شیعرێکی پێشکەشی ئاکرەییەکان کرد

دووشەمە ١٣ی نۆڤەمبەر، یەکەمین دیداری ئەدەبی لە ئاکرێ لەلایەن بزاڤی ڕۆشنبیری بەهاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆسنبیری بەبەشداری نووسەرو شاعیر و هاوڵاتیان بەڕێوەچوو. لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک پانێڵ بەڕێوەچوو و کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر نوێترێن شیعری خۆی لەسەر ئاکرێ لەم دیدارەدا خوێندەوە.

ئەمە یەکەمین دیداری ئەدەبی ئاکرێ بوو، چەند پانێلێک ئەنجامدرا، من شیعرم تێیدا خوێندەوە و لەکۆتایی مەراسیمەکەیش خەڵاتی ڕێز و وەفاداری درا بە شاکر فەتاح، لەبەر ئەوەی هیچ کەس و کارێکیان بۆ نەدۆزرابووەوە لە کوردستان نەماون و لە ئەورووپان، من لەبڕی ئەو خەڵاتەکەم وەرگرت. پانێلەکان زۆر باش بوون و باسی مێژووی ئەم شارە دێرینەیان دەکرد، ئەم شیعرە تازەیەشم کە بۆ ئاکرێم نووسیوە بڵاوم کردۆتەوە و خوێندمەوە لە دیدارەکەدا. ئەم دیدارە بەنیازن کە ساڵانە بێت و بەرفراوانتری بکەن، خەڵکیان لەچەند شوێنێک بانگ کردبوو، ئێمە لە سلێمانییەوە بانگهێشتکرابووین. پانێلەکە گفتووگۆی زۆر گەرم و گوڕو جوانی تێدا کرا، هەندێک لە پانێلستەکان خەڵکی کەرکوک بوون، هەندێکیش لەشوێنە جیاوازەکانەوە هاتبوون.

ھەواڵی زیاتر