وه‌رگێڕانی: خالید فاتیحی
ئێوارێ كوێخا به پڕتاو هات. ئه‌سپه‌كه‌ی هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستا. سمێڵ بابڕ، ترسی لێ ده‌باری، چاوی خوێنیان تێزابوو، ده‌تگوت بۆ شه‌ڕ هاتووه. مه‌چه‌ك ئه‌ستوور و سینهپان. ده‌تگوت حوجه، سه‌ری لێره‌و قاچی له‌وێ، به گومانه‌وه سه‌یرم كرد. بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، بۆ چراكه نه‌وت له‌كوێ بێنم و بۆ نانی شێوان هێلكان چۆن په‌یدا بكه‌م.
له نیگای كوێخا غرووری و سه‌رفرازی ده‌باری. چاوی بڕیبووه چیا، له به‌رزترین لوتكه‌ی ده‌ڕوانی.
«كه‌ی ده‌چی بۆ شار؟»
«سبه‌ی به‌یانی.»
(له ره‌شیدم بیستبوو) ره‌شید كوڕی بوو، پۆلی سێیه‌م بوو.
«شانامهیهكم ده‌ویست، زۆر دڵم ته‌نگه.»
ته‌ماشای دهرودهشتم كرد، چیا‌و ئه‌سپ و رووبار، كه له هه‌یوانی قوتابخانه‌وه دیار بوون. ده‌شتێكی پان و به‌رین.
به ته‌كانێك خۆی هاویشته سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی، ئه‌سپ سواری هه‌ڵنه‌ده‌گرت. گه‌ردنی ره‌ق راگرتوو ملی دانه‌ده‌نواند. به گوڕه‌ی كوێخا كه‌وته ڕێ. ده‌تگوت باڵنده‌یه، تیژ به پێش چاومدا تێپه‌ڕی. نازانم بۆچی وام هه‌ستكرد كۆمهڵهسوارێكی زۆر به پێشوازییه‌وه هاتن. پاشان ئهفراسیاوم دیت كه زۆری نه‌مابوو بشكێ. بگره‌و به‌رده‌ی سواران، حیله‌ی ئه‌سپان و شریخ و هۆڕی شمشێران ئه‌و ده‌شته‌یان پڕ كردبوو.
ئه‌وجار كوێخا به‌یانی هات. ئارام له‌سه‌ر خوانی زین دانیشتبوو. له ده‌شتێ ده‌نگێك نه‌ده‌بیسترا. دنیا بێ هه‌ست و خوست بوو، ته‌نانه‌ت خۆریش. ئه‌سپه‌كه‌ی هێنایه قه‌راخ هه‌یوانی قوتابخانه. كڵاوه گهڕگهڕیهكهی تا خوار برۆیان هێنابووه خوار. سڵاوی نه‌كرد و دانه‌به‌زی. شانامه‌كه‌ی فڕێدایه ناو كۆشمه‌وه و نه‌ڕاندی:
«ئه‌وه شانامه نییه، رۆسته‌می نییه!»
جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌ی كێشا، ئه‌سپ ملی به‌لاوه نا، له‌سه‌ر پاشوان سوڕاو دوور كه‌وته‌وه، رووی له ئاوایی نه‌كرد، به‌ره‌و ده‌شتێ ملی لێنا.
به‌له‌رزه‌وه شانامهكهم هه‌ڵگرته‌وه. به په‌له كڕیبووم و ته‌ماشای لاپه‌ڕه‌كانیم نه‌كردبوو، هه‌مووی تایبه‌ت به ساسانییه‌كان بوو. دوا به‌رگی شانامه‌ی بروخیم. نیگه‌ران بووم. بۆخۆی ده‌یتوانی رۆستهمێك بێت، كوێخای ده‌ڵێم.
سه‌رم هه‌ڵێناو ته‌ماشای دهشتێم كرد: كوێخا له‌سه‌ر ته‌پۆلكه‌یه‌كی كه‌نار رووباره‌كه دانیشتبوو، ئه‌سپه‌كه‌ش له په‌نای ده‌له‌وه‌ڕا.
خێوه‌تگای سوپای ئه‌فراسیاو له‌وبه‌ری رووباره‌كه‌وه دیاربوو.