وێنەیەکی (یەڵماز گونەی) لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا

ڕۆژی ٤شەممە ١٨ ئۆکتۆبەر بۆ یەکەمجار لە کوردستان و ناوچەکە و جیهادا، یەکەمین “زیادکردنی ئاشکرا”بۆ تابلۆی”نامۆ” کە ڕۆڵی یەڵماز گونەیە لە فیلمی (ناشرین و بوێر ساڵی ١٩٧١) لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. تابلۆکە بە پێوانەیی (٥٠ × ٧٠) سم و کەرەستەی ڕەنگی زەیتی تێدا بەکارهاتووە.

ژوان باقی خاوەنی بیرۆکەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو تابلۆیە بیرۆکەی خۆم بووە، لەگەڵ هاواری فیلم باسمان کردووە، بیرمان لەوە کردۆتەوە کە لە ڕۆژی سینەمای کوردی، بە تەنیا پەرتووک و بڵاوکردنەوەی پۆستەری نوێ نەبێت، بەڵکو کاری جیاوازتر بکەین، تا ئێستا لە کوردستاندا تابلۆی هونەرمەندان لە زیادکرنێکی ئاشرادا نەفرۆشراوە، ئێمە مەبەستمانە هەموو چەمکەکان لەگەڵ هونەر و سینەمادا کۆبکەینەوە، هەروەها بە بازارکرنێکی تابلۆی هونەرمەندان درووست بکەین، من یەکەم هونەرمەندم لەو بوارەدا دەستپێشخەریم کردووە