دانا له‌تیف شوانی ـ هەولێر
ئه‌و پره‌نسیپ و به‌هایانه‌ی كه له سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بایه‌خی زۆری پێ ده‌درێت هه‌مه‌جۆرن، به‌ڵام بایه‌خی یه‌كجار زۆریان له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كاندا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بینا بكرێت، پێویسته به لایه‌نی كه‌مه‌وه، ئه‌و پهرنسیپانه به‌هه‌ند وه‌ربگیردرێت، هه‌ر چه‌نده قه‌باره و توانا و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر یه‌ك له‌و به‌هایانه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌كرێ بڵێین له تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌وه‌ڕا جیاوازن، و له ڕواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ڕا بنه‌ما و به‌های هاوبه‌ش و گه‌ردوونین، بۆیه لێره به كورتی به‌شێك له‌و به‌هایانه به زانستی و كۆمه‌ڵناسیانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م/ به‌خته‌وه‌ریی (well-being)
به‌خته‌وه‌ریی چه‌مكێكی فره‌لایه‌نه و فره‌مانایه، به‌ڵام له پرۆسه‌ی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی گوزارشته له:
- ئاره‌زوو: هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه خه‌ڵك پێویسته هه‌یانبێت.
- هۆگری: هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی باشن.
- خواست و ویست: هه‌موو ئه‌و شتانه له‌خۆده‌گرێت كه خه‌ڵك بۆ ژیانی خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن.
دووه‌م/ تاكگه‌رایی (Individualism)
ده‌سته‌واژه‌ی تاكگه‌رایی ئاماژه‌یه بۆ هزر، بیركردنه‌وه و تێڕوانین و هه‌ڵوێستگه‌لی هه‌مه‌چه‌شن كه شێوه‌ی هاوبه‌شییان قبوڵكردنی ڕه‌سه‌نایه‌تی و سه‌نته‌ربوونی تاكه. تاكگه‌رایی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده له فه‌ره‌نسای دوای شۆرشدا شێوه و ناوه‌رۆكی وه‌رگرت و گوزارشت بوو له نه‌مانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌ستكێشانه‌وه‌ی تاكه‌كان له په‌یوه‌ندی و په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له ئه‌ڵمانیادا، مانای تاكگه‌رایی مانایه‌كی جیاوازی هه‌بوو، له‌وێ تاكگه‌رایی به ڕۆمانتیزمه‌وه په‌یوه‌ست بوو، كه گوزارشت بوو له ڕه‌وتی یه‌كانه‌یی تاك و ڕه‌سه‌نایه‌تی و شكۆفه‌یی تاكایه‌تی. له به‌ریتانیاش مانایه‌كی تری هه‌بوو: له‌وێ تاكگه‌رایی به‌رامبه‌ر كۆگهرایی داده‌نرا و ئاماژه‌بوو به فهزیلهتهكانی وه‌ك پشتبه‌ستن به خود و داهێنان كه ساموێل سمایلز له بواری داهێناندا پشتی پێ ده‌به‌ست و له كایه‌ی ئابووریشدا به لیبرالیزمه‌وه ده‌به‌سته‌وه.
ئه‌شێ زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌كارهێنانه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌م چه‌مكه بۆ ئهڵێكسی دوو تۆكڤێڵ بگه‌ڕێته‌وه كه لای ئه‌و تاكگه‌رایی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تازه كه له بیركردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌وه له دایكبووه. هه‌ست و سۆزی به‌تین كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك به خاو و خێزانی خۆییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له كاتێكدا كۆمه‌ڵگای به‌رفراوانتر دۆخێكی تری هه‌یه و تاكگه‌رایی پتر بۆته سیمایه‌كی به‌رچاوتری. ئه‌م به‌كارهێنانه له نێو تیۆرهسازانی مۆدێرنی كۆمه‌ڵگای جه‌ماوه‌ریی و ڕه‌خنه‌گرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری ئه‌مریكا كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه. تاكگه‌رایی له‌م مانایه‌دا ده‌كه‌وێته دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مانایه‌كی تردا كه هاوشێوه‌ی ئه‌و تاكگهرایییه بریتییه له ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌ربڵاو به مانای بازرگانی ئازاد، حكومه‌تی سنوردار، ئازادی كه‌سیی و هه‌مه تێڕوانین، هه‌ڵوێست و ئه‌و ڕه‌فتار و ئاره‌زووانه‌ی كه پشتیوانی ماناكانی سه‌ره‌وه‌یه.
ده‌سته‌واژه‌ی تاكگه‌رایی له چه‌ندین كایه‌ی تریش به‌كارده‌هینرێت كه تایبه‌تمه‌ندی وشكتر و ئهبسراكتتری هه‌یه. یه‌كێك له‌وانه تاكگهراییی میتۆدۆلۆژییه. لێره‌دا تاكگه‌رایی فێرگه‌یه‌كه سه‌باره‌ت به شێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه و پشت ئه‌ستوور به‌و خاڵه‌ی كه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی یان میژووییه‌كان ناتوانێت تێروته‌سه‌ل بێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ته‌واوی به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سییه‌كان بێت. گشتێتییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یان مۆدێڵه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ڕه‌فتار، هه‌میشه یان دواجار ده‌بێ به گوێره‌ی تاكه‌كان ڕوون بكرێته‌وه. كارل پۆپه‌ر و فردریش فۆن هایك به‌رگری له تاكگه‌رایی میتۆدۆلۆژی بۆ به‌رگری لیبراڵی له كۆمه‌ڵگای كراوه به پێویست ده‌زانن. چه‌ندان كه‌سی تریش هه‌ن، له ئه‌میل دۆركایم به‌دواوه، كه ڕه‌تكردنه‌وه و به‌لاوه‌خستنی ئه‌و دیده‌ی به یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ په‌یپێبردنی كۆمه‌ڵناسانه‌ی واقیعهتهكان زانی كه سه‌ربه‌خۆ له تاك و جیاوازه له‌گه‌ڵ تاكه‌كان. به‌ڵام هه‌ندێ كه‌سی تریش هه‌ن كه چه‌ند مشتومڕێكی تر ده‌خه‌نه ڕوو كه سیمایه‌كی سوودخوازانه‌ی پێوه دیاره.
سێیه‌م/ ده‌وڵه‌ت (state)
ده‌وڵه‌ت تێرمێكی گشتییه بۆ هه‌موو ده‌زگا و دامه‌زراوه و بنیادێكی سیاسیی به‌كارده‌هێنرێت. هه‌ر بۆیه پرسیی ده‌وڵه‌ته هه‌مه‌چه‌شنه‌كان بۆته جێی باسی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌م ڕووه‌وه پرسی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران كه به‌هۆی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێ لایه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌وه هاتۆته كایه‌وه، بواری توێژینه‌وه و باسكردنی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ بۆ خۆشگوزه‌رانی تاكه‌كانی خۆی بدات، ده‌بێت تاراده‌یه‌ك به‌رپرسیارێتییه‌كانی پرسی پارێزگاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی (social protection) له ئه‌ستۆ بگرێت. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته مه‌ده‌نیی و دیموكراسییه‌كان كه بایه‌خی زۆر به بۆچوون و به‌شداریی هاوڵاتیان ده‌ده‌ن، له پرسی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییدا به وردی ڕه‌چاوی مافی هاوڵاتیان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌كه‌ن.
چواره‌م/ ماف (rights)
مافی تاكه‌كان، ده‌بێت مافێكی ده‌سته‌به‌ركراو و ڕوون بێت. حه‌قی ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانییش ده‌كرێ لایه‌نێكی گشتیی هه‌بێت، واته له خۆگری هه‌مووان بێت و هه‌مووان تیایدا سوودمه‌ند بن و باری كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی و ئابوورییان ڕه‌چاو بكرێت. به‌مانایه‌كی تر، مافه‌كان نابێ زۆر كه‌سیی بێت و جیاوازی له نێوان كه‌سه‌كان بكرێت جا له هه‌ر بارودۆخ و پێگه‌یه‌كدا بێت.
هه‌ر چه‌نده نابێ ئه‌وه‌شمان بیر بچێت مافه‌كان له گرووپ و خێزان و ده‌وڵه‌ت و جڤاتهكان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و جیاوازه، چوونكه هه‌ندێ كات هه‌ندێ ماف هه‌یه تایبه‌تییه و كه‌سه‌كان به‌گوێره‌ی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و كولتوورییه‌كه‌ی وه‌ریده‌گرێت. هه‌ر بۆیه خۆشگوزه‌رانیی ده‌وڵه‌تی له ئه‌وروپا له بنه‌ڕه‌تدا له‌خۆگری مافێكی تایبه‌ت و كه‌سییه و په‌یوه‌سته به ئه‌ندامێتیی له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مافی پسپۆڕی، بۆ نموونه له به‌ریتانیا ئه‌م مافه به‌گوێره‌ی مافی هاووڵاتیبوون ده‌سته‌به‌ركراوه. هاوڵاتییبوون ئه‌و مافه‌یه كه ڕه‌وایه‌تیی هه‌یه. له ڕاستیدا ده‌كرێ بڵێین ئه‌و دۆخه‌یه كه به هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه یان جڤات و كۆمه‌ڵه‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌سته، به‌ڵام ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ش كۆمه‌ڵێ به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره‌ی هه‌یه و به هه‌مان ڕاده‌ش، له‌خۆگری مافی تاكه‌كانه و ده‌توانێت مافه‌كانیان لێ زه‌وت بكات یان بیانداتێ. بۆ نموونه مافی هاوڵاتییبوون له به‌رامبه‌ر نه‌بوونی مافی هاوڵاتییبوون.
پێنجه‌م/ دادپه‌روه‌ری (Justice)
دادپه‌روه‌ری وه‌ك به‌هایه‌كی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرنگه، هه‌ر بۆیه دوو ئاراسته‌ی سه‌ره‌كیی به‌رامبه‌ر پرسی دادپه‌روه‌ری بوونی هه‌یه ئه‌وانیش بریتیین:
- فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوونی كه دادپه‌روه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی باش و ماف و داواكراوه داده‌نێت، وه‌ك ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه ئازادی یان هه‌وڵدان بۆ ئازادی به‌شێكه له دادپه‌روه‌ری. ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ژیان باشه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، كه‌واته ئازادی به‌شێكه له دادپه‌روه‌ری.
- فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆیی كه دادپه‌روه‌ری به بنه‌چه و بنه‌مایه‌ك له ئه‌ركێكی گونجاو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. دادپه‌وره‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له بنه‌ڕه‌تدا به‌گوێره‌ی دووبارهدابهشكردنهوهوهیه (distribution).
دادپه‌روه‌ری به‌هۆی هه‌بوونی یه‌كسانییه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات، واته له‌گه‌ڵ ئه‌م گریمانه‌یه‌ی كه تاكه‌كان نابێت بێ هیچ هۆیه‌ك ڕووبه‌رووی جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ببنه‌وه، هه‌ر بۆیه پێویسته له پرسی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌بێ به وردی ڕه‌چاوی دادپه‌روه‌ری له هه‌موو كایه كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووری و ئابووریی و سیاسییه‌كان بكرێته‌وه و سیاسه‌ته‌كه زیاتر ئاكاریی و مرۆییانه بێت و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان ڕه‌چاو بكرێت.
شه‌شه‌م/ ئازادی (liberty)
ئازادی به‌مانای ئه‌وه‌یه كه تاكێك نابێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ده‌یکات ده‌ستگیر بكرێت یان ئه‌زیه‌ت بدرێت، به‌گشتی ئازادی سێ ڕه‌هه‌ندی دیاری هه‌یه ئه‌وانیش:
- ره‌هه‌ندی سایكۆلۆژییانه: تاكه‌كان ده‌بێ توانای هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنیان هه‌بێت؛
- ره‌هه‌ندی نه‌رێتی: تاكه‌كان نابێ بخرێنه به‌رده‌م به‌ربه‌ست و قهدهغهكارییهوه؛
- ئه‌رێنی: تاكه‌كان ده‌بێ توانای بزاوت و جووڵه و كرده‌یان هه‌بێت.
لایه‌نگیرانی فه‌لسه‌فه‌ی تاكگه‌را له‌باره‌ی مۆدێلی ئازادیی تاكه‌كان كه تیایدا ئازادی تاكه‌كان به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌سته باس و خواسی زۆر كراوه. ئه‌وان به‌خته‌وه‌ری و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌شداریی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی فه‌رمی به هۆكاری لاوازی و سستی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی تاكه‌كان ده‌زانن، به‌ڵام مۆدێلێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌باره‌ی ئازادی له‌م ڕوانگه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ئازادی په‌یوه‌سته به یه‌كانگیری و هاوكاریی دوولایهنەوه. توانای جووڵه‌كردن له تۆڕی ده‌سه‌ڵات و توانای هه‌ڵبژاردن پێویسته له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كاندا هه‌بێت. له‌م مۆدێله‌دا هه‌ژاری و ئازادی ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه یان به‌لاوه ده‌خرێن، به‌ڵام پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن ده‌بێته هۆی هێزگرتنی تاكه‌كان و گه‌شانه‌وه‌ی ئازادییه‌كانیان.
حه‌وته‌م/ دیموكراسییه‌ت (democracy)
حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی دیموكراتیک به‌هایه‌كی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه، نه‌ك ئه‌وه بگره ده‌كرێ بڵێین سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی بێ هه‌بوونی دیموكراسییه‌ت له‌نگ و نامرۆڤانه نائاكارییانه ده‌رده‌كه‌وێت. بۆیه دیموكراسییه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گوزارشت و ئاماژه‌یه به:
- سیسته‌مێكی سیاسیی حوكمڕانییه كه پشت به كۆنگره و پارله‌مان و هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ستێت. ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه له چاودێریكردن و به‌ڕێوه‌چوونی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و مرۆییانه.
- سیسته‌می بڕیاردان: خه‌ڵك له‌م سیسته‌مه ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه له دیاریكردنی چاره‌نووس و داهاتووی خۆی، هه‌ربۆیه به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی وڵات.
- ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه تاكه‌كانی هه‌موو ماف و پێدراوێكییان هه‌یه، به باشی ده‌توانن به‌شدارییه‌كی كارا له سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییاندا بكه‌ن، به تایبه‌ت له ڕووی ماف و به‌شدارییه‌كانیان.
بۆیه دیموكراسی ده‌توانێت ببێته ئامرازێكی گرنگ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تاكه‌كان له هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پشت به‌و سیسته‌مه ده‌به‌ستن.