ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
مامۆستایەكی زانكۆی سەلاحەدین بە زمانی ئینگلیزی توێژینەوەیەكی زانستی لە گۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری سەر بە زانكۆی لەندەن بڵاو كردەوە.
“د. عەلی تەها ئەكرم” سەرۆكبەشی یاسا لە زانكۆی سەلاحەدین توێژینەوەیەكی بە ناونیشانی (Reformation of the Iraqi legal system by the Coalition Provisional Authority after 2003 as an attempt towards WTO affiliation) لە گۆڤاری ئیمپاكت فاكتەری سەر بە زانكۆی لەندەندا بڵاو كردەوە.
سامان عەبدوڵا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین بە هەولێری گوت: گۆڤاری (Queen Marry Journal of Intellectual Property Law) لەلایەن زانكۆی لەندەنەوە پاڵپشتی دەكرێت، تاكە گۆڤاری جیهانە لە بواری یاسای خاوەنداریەتی هزری ئیندێكس بێت لە گۆڤارەكانی (Web of Science – Clarivate-SSCI) و توێژەر لە توێژینەوەكەیدا تیشكی خستۆتە سەر ئەو هەمواركردنەوە یاساییانەی بەسەر یاسای عێراقیدا هاتووە لەلایەن هێزی كاتی هاوپەیمانان لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوە كردووە تاچەند ئەو گۆڕانكارییانە بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی لەمپەر لە بەردەم ئەندامبوونی عێراق لە (ڕێكخراوی بازرگانی جیهانیدا)، ئەو هۆكارە یاسایانەش دەخاتە ڕوو كە تا ئێستا وای كردووە عێراق لە دەرەوەی سیستەمی ئابووریی جیهانیدا بمێنێتەوە و نەبێتە ئەندام لە (ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی)دا و، پرۆسەی ئەندامبوونی بە سستی بەڕێوە بچێت، لە كۆتاییدا دەرئەنجام و پێشنیارەكانی خۆی خستۆتە ڕوو.