سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

تێزی دکتۆرای “ئامانج غازی” تاوتوێ کرا و پلەی نایابی بەدەست هێنا

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

دوێنێ ٣ی ئۆکتۆبەر، تێزی دکتۆرای “ئامانج غازی” بە ناونیشانی ” خستنەکاری کەلەپووری گۆرانی لە میوزیکی هاوچەرخی کوردیدا” لە هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد عارف لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان، تاوتوێ کرا و پلەی نایابی بەدەست هێنا.

تاوتوێکردنی تێزی دکتۆراکە بە سەرپەرشتی پ. ی. د محەمەد عەزیز شاکر و پ.ی.د محەمەد عەبدوڵا کاکە سوور بوو.
ئەندامانی لێژنەی تاوتوێکردنیش پێک هاتبوون لە، پ.د ئیحسان شاکر وەک سەرۆکی لێژنە و پ.د ئیدریس عەبدوڵا و پ.ی.د انیس حەمود و پ.ی.د هەی‌تم شعوبی و پ.ی.د سەنگەر قادر و پ.ی.د محەمەد عەزیز شاکر و پ.ی.د محەمەد عەبدوڵا کاکە سوور وەک ئەندام تێزی دکتۆراکەیان تاوتوێ کرد.
بەناوی سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی «هەولێر» پیرۆزباییەکی گەرم لە دکتۆر ئامانج غازی دەکەین و لە داهاتووشدا ڕاپۆرتێکمان لەسەر تێزی دکتۆراکەی دەبێت.