كۆبەرهەمی ” ڕەوسەی قەڵەمەكەم”، بڵاوكرایەوە

مامۆستا مومتاز حەیدەری مرۆڤێکی سادەوخاوەن هزرێکی تێگەیشتوو، کەسێکی لەسەرخۆ، بەجوولە لەکارکرد، خودان هەزاران کتێب وملوێنان ووشەی نوسیووە .

“ڕەوسەی قەڵەمەکەم”ـی مومتاز حەیدەری پێمان دەلێت: ” كتێب كه‌ره‌سته‌یه‌كی بێ گیانه‌، به‌ڵام زمانێكی كاریگه‌ره‌، كه‌ڵه‌كه‌ بوونی سامانێكی زۆر له‌مێشكی مرۆڤه‌وه‌ له‌ڕووی زانست و عیلمه‌وه‌ له‌خۆی ده‌گرێت، مێشك پێویستی به‌ئاودانه‌، بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سیستی و بێ هێزی و لاوازی، ئه‌م ئاودانه‌ی مێشك له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی كتێب دێته‌ ئاراوه‌، خوێندنه‌وه‌ به‌و مانایه‌ دێت كه‌ نێوان مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و ده‌ق، مرۆڤ و دوونیایه.
لە دەیەی هەشتەمی تەمەنیدا و بەهەوڵی تاکەکەسی فەرهادانەی خۆییەوە دەبێتە نموونەیەکی پڕشنگدار و بانگی هەمووان دەکا وەرنەوە نێو باوەشی کتێب، ئەوانەی لەتەمەنی ئەون ناتوانن کتێبێک بخەوێنەوە، نەک بنوسن، کەچی ئەو، هەروەدەکا کتێب وگۆڤارو نوسینمان دەکاتە دیاری، هەمووئەوانە پێمان دەلێ مامۆستا مومتاز قەلەمێکی تیژی هەیە کەسێکی بەئەزموون ولێهاتووە،هەربمینێ بۆکوردوکوردستان، كۆبەرهەمی ” ڕەوسەی قەڵەمەكەم” خۆشی کردە دیاری “كتێبخانەی ڕۆژنامەی “هەولێر” . زۆر سوپاسی مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکەین بۆ بەخشینی ئەم دیاریە بەنرخە، کە پڕە لە زانیاری و ئەزموونی کەڵەکەبووتان. هیوای تەمەن درێژی و تەندروستیی باشتان بۆ دەخوازین، هەر بمێنی، پێویستمان پێتە مامۆستا حەیدەری.
دیسانەوە رەوسەی قەڵەمەکەی مومتاز حەیدەری پێمان دەلێت: ” خوێند نه‌وه‌ تێكه‌ڵ بوونی ڕووحی مرۆڤه‌ له‌گه‌ڵ كتێب و ده‌ست نوسه‌كان و هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌یه‌كی خۆش به‌ختیه‌ و خواردنێكی ڕووحی و عه‌قڵی مرۆڤه”.
دەیان ساڵە ئەم نوسەرە نازدارە کتێب کۆدەکاتەوە ئێمە و نەوەی داهاتووش دەبێت لەوانەوە فێری خۆشویستنی کتێب بین، چۆن خۆشەویستنی کچێک تا دوا هەناسەی تەمەن لە بیرەوەرییماندا دەمێنێتەوە، دەبێت ئاواش یادەوەری و ناوەڕۆکی کتێبەکان لە بیرو هزرماندا بمێننەوە.