“گەڕەکێکی ونبوو” ڕۆمانێکی بەرهەمی نووسەر “عومەر میراودەلی”، 192 لاپەڕەیەو لەسەر ئەرکی خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکرنەوە، لە چاپخانەی “هێڤی” لە شاری هەولێر بە تیراژی 500 دانە چاپچکراوە. دیزاینی بەرگەکەی ” هۆگر سەدیق” کردوویەتی و نەخشەسازی ناوەوەی کتێبەکەش کاری (ڕێدار جەعفەر)ە؛ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانەکان ژمارەسپاردنی (258)ـی ساڵی 2023ـی پێ دراوە و لەوماوەیەدا کەوتە بەر دەست و دیدی خوێنەران و هەوادارانی ڕۆمانی کوردی؛ ئەو ڕۆمانە کەلێنێکی تری لە کتێبخانەی کوردیمان پڕ کردەوە و کتێبخانەی کوردیمانی دەوڵەمەنتر کرد.
مامۆستا عومەر سەلیم عەلی، ناسراو بە مامۆستا عومەر میراودەلی له گوندی (گەناو)ی سەربە قەزای پشدەردا لەدایک بووە؛ لە هەشتاکانەوە دەنوسێ؛ ئێستا لە شارۆچکەی (رانیە)دا نیشتەجێیە.
هەندێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر بریتین لە:
ــ قوتابخانە/ چیرۆک و هۆنراوە بۆ منداڵان/ 1985
ــ چەمکی مرۆڤ و شارستانیەتیی فکری/ 2003
ــ ئەقڵگەراییی فکری/ 205
ــ مانای شاراوە؛ ئەدەبی/ 2015
ــ درەنگی ئێواران؛ ڕۆمان/ 2016
ــ بۆن و دیدەنی باران/ ڕۆمان/ 2019
ــ گەڕەکێکی ونبوو؛ ڕۆمان/ 2023
پڕبەدڵ پیرۆزبایی لە برای نووسەر دەکەین؛ خەرمان بەرەکەت!
هەولێر