حەمەسەعید حەسەن
لە سوارەی حەمیدییەوە
هەتا شاسوارەی نووری میم
جاش هەردەم داشی سوار بووە
بێباک بووە لە سین و جیم
پێی بە شکۆی خۆیدا ناوە
تا داگیرکەر لێی ڕازی بێ
سزای دژوار دەبێ ئەگەر
ویژدانی میللەت قازی بێ
هاکا شارەکەی عەولەسیس
بە ڕووی ناپاکا ڕاپەڕی
بەر لێزمەی ڕقی گەل کەوتن
خۆی و خوشکی هەڵەوەڕی
*
() نووری میم: نووری مالیکی (*) سین و جیم: سوئال و جەواب