حیکمەتی ژن

گەردین بەرزێوەیی

1
هەم ماڵ خاوێن ڕادەگری
هەم دڵی پیاو.
2
حەز لەفڕین دەکات تا ماڵی مانگ.
3
چ خۆشە کاتێک ژنێک گێلاسێکت بۆ فڕێ دەدا
پڕ پڕە لە ئارەقەی دەستی.
٤
وەک و یەک وان
هەردووکیان دەتبەن بۆ بەهەشت
شەراب و ژن.
٥
وەک هەنارێکی شەق بوو
تک تک خوێنی لێ دەچۆڕێ
٦
هیچ شتێک خۆشتر نیە
لە بنێشتی ناو دەمی ژن
7
شیعرو مۆسیقاو ژیان دەدۆزیەوە لە ژن دا
ئەگەر بیانناسی.

٨
وەک و یەک
سپی و سادەو میهرەبانن
بەفر و ژن
9
ئارەقەی بن باخەڵی
خۆشترە لە بۆنی عەتر
10
عومری لە پیاو درێژترە
ئەگەر پیاوەکان نەیان کوژن
ژن
11
ژن زیاتر لە خودا نزیکترە لە پیاو
بە میهرەبانیەکەی دیارە
12
خودا ژنی لە پیاو خۆشتردەوێ
بەهەشتی خستۆتە ژێر پێی
13
وەک و سپێدە سادە و
وەک ئێواران میهرەبانە ژن
14
ماڵی پڕە لە پێکەنین
بەس لێی زەوتکراوە
15
وەک باران ڕۆح بەبەر سروشت دێنی
ئەگەر خەزانی پیاو لێی نەدات
16
پێش ئەوەی سەفەر بکات
عەتر ئەپڕژێنی
17
پێش نوستن
سەرێک لەماڵی ئاوێنە دەدات.
18
ماڵی ژن و ماڵی باغچە، یەکە
ئەگەر دەستی پایز نەیانگاتێ.
19
ماڵی کۆتر تەژی دەکا لە باران
بەدبەختی ژن لەوەدایە ڕەشەبا ڕاپێچی دەکا.
20
بەیەک پێکەنینی ژن کۆتایی دێ جەنگ
بەیەک خەندەش هەڵدەگیرسێ..!
21
لەسەر ڕیتمی باران هەنگاو دەنێ
ئەگەر ئاوازەکەی نەشێوێنن..!