ساڵیادی دوایین کۆچی (سافی مەلازادە) لە سەنتەری ئاڵا

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە سەنتەری ئاڵا، ساڵیادی کۆچی دوایینی شاعیری جوانەمەرگ (سافی مەلازادە) کرایەوە؛چالاکییەکە بە هاوبەشی سەنتەری ئاڵا و سەنتەری خەون ڕێک خرابوو.

سەرەتای چالاکییەکە پەردە لەسەر پەیکەری شاعیر لا درا و، دوایی هونەرمەندان و شاعیران بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.
شاعیری خوالێخۆشبوو (سافی عەبدولڕەحمان) ناسراو بە سافی مەلازادە، لە گوندی سوسێی سەر بە شارۆچکەی دوکان لە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە؛ خاوەنی پەرتووکێکی شیعرییە بە ناوی ( سترانی کۆچ).
لە ساڵی ٢٠٢٢ بە هۆی کپداگەڕانی دڵەوە کۆچی کرد.