حەمەسەعید حەسەن
گوڵ هه‌ر ئه‌و کاتانه جوانه
که به سنگی ژنه‌وه‌یه
قه‌ڵه‌میش هه‌ر ئه‌و وه‌ختانه‌ی
که به ده‌ستی منه‌وه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مت له‌م نه‌وه‌وه، بگاته ده‌ست ئه‌و نه‌وه، ده‌بێت خاوه‌نی شێوازێكی تایبه‌تی بیت. ئه‌گه‌ر هه‌میشه وێنه‌ی بازنه به په‌رگاڵ و چوارگۆشه به ڕاسته بكێشیت، تا ماویت هه‌ر كۆیله ده‌بیت، نابێت هیچ كڵێشه‌یه‌ك ڕه‌چاو بكه‌یت، ئه‌گه‌ر دوای شاعیرێكی ناودار بكه‌ویت، هه‌میشه له دواوه ده‌مێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌رام له ئه‌ده‌بدا هه‌بێت، ئه‌وه‌یه دوای ئه‌م و ئه‌و بكه‌ویت.
گه‌ر بخوازیت له ئه‌ده‌بی كلاسیكه‌وه، فێری نووسینی شیعر ببیت، وه‌ك ئه‌وه وایه، به‌هۆی دهسكهتهورێكهوه، وێنه‌ی دهسكهتهورێك بكێشیت. شاعیر با به چاوی ڕێزیشه‌وه سه‌رنجی ڕێسا دێرینه‌كان و یاساكانی نووسین بدات، وه‌لێ هه‌میشه خه‌یاڵی لای نوێكردنه‌وه‌ی شیعره. شاعیر له پێناوی داهێنانی ده‌نگدا، له ده‌رگای بێده‌نگی ده‌دات و له پێناوی بنیاتناندا، هانا بۆ ڕووخاندن ده‌بات. شاعیر به هۆی نووسینی به‌رده‌وامه‌وه، ده‌رک به هه‌ڵه و خه‌وشی شیعری خۆی ده‌كات، چاوه‌ڕێی ئه‌وه نابێت، ئه‌م و ئه‌و هه‌ڵه و خه‌وشی ده‌ستنیشان بكه‌ن.
كه په‌خشان ده‌نووسیت، وه‌ك ئه‌وه وایه، خه‌ریكی لێنانی برنج بێت، وه‌لێ كه شیعر ده‌نووسیت، وه‌ك ئه‌وه وایه، له برنج، شه‌راب چێ بكه‌یت. برنج به لێنان شێوه‌كه‌ی ناگۆڕێت، وه‌لێ كه ده‌كرێت به شه‌راب، هه‌م شێوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و هه‌م خهسڵهتهكانیشی. چێشتی برنج ئینسان تێر ده‌كات، وه‌لێ شه‌رابی برنج، ئینسان مه‌ست ده‌كات، دڵشاد، خه‌مگین و خه‌مگینیش دڵشاد ده‌كات.
وێنه‌كێشی چاک، وێنه‌ی ڕۆح ده‌كێشێت، نه‌ك ڕوو، شاعیری چاكیش بیرێک پێشكه‌ش ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی كێشاوته، ته‌واو له‌و شته ده‌چێت كه مه‌به‌ستته، ئه‌وه لێكدانه‌وه‌ت وه‌ك هی منداڵ وایه بۆ وێنه. ئه‌وه ئاسانه وێنه‌ی دوو چاوی ماندوو بكێشیت، ئه‌وه سه‌خته، ئازاری ناخ بخه‌یته ڕوو.
ئه‌گه‌ر شاعیر ڕۆحی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، زێڕیش لهكنی هیچ به‌هایه‌كی نییه. شاعیر ئه‌گه‌ر ڕوون و ئاشكرا بێت، باشتره له‌وه‌ی خۆی سه‌خت و ئاڵۆز نیشان بدات، ئاخر زۆر جار وشه‌ی سووک، هه‌ڵگری مانای قورسه. شاعیر ئه‌گه‌ر سه‌یر و سه‌رسووڕهێن بێت، باشتره له‌وه‌ی ئاسایی و ڕووكه‌ش بێت.
هه‌رچه‌نده هیچ هێزێک ناتوانێت، گوڵ له وه‌رین، ڕزگار بكات، وه‌لێ شیعر كه تۆڕێكی ڕووناكه له سۆز، ده‌توانێت ڕژێم له هه‌ره‌س، شۆڕش له نسكۆ، له‌شكر له تێك‌شكان و ئینسان له مردن قوتار بكات. له هه‌موو ڕسته‌یه‌كی شیعریدا، وشه‌یه‌كی ئه‌فسووناوی هه‌یه كه جوانی به ڕسته ده‌به‌خشێت: (دڵۆپه‌ی باران، ده‌نووک له گه‌ڵای داران ده‌دات.) ئه‌و وشه‌یه‌ی دێڕه شیعره‌كه‌ی جوان كردووه، ده‌نووكه، ئه‌گه‌ر له‌بری ئه‌و وشه‌یه، هه‌ر وشه‌یه‌كی دیكه دابنێیت، وه‌ك ئه‌وه وایه، زێڕت به زبڵ گۆڕیبێته‌وه.
ڕه‌خنه‌گر ئازاده چۆن بیر ده‌كاته‌وه و له‌به‌ر ڕۆشناییی كام ڕێبازی ڕه‌خنه‌ییدا ده‌نووسێت، به‌ڵام ده‌بێت، سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لایه‌نه جوانه‌كان و په‌یام و كرۆكی شیعره‌كه ڕابكێشێت و ئه‌وه ده‌ستنیشان بكات، كه فڵان شاعیر چی تازه‌ی داهێناوه. وه‌ك چۆن ئه‌وه ئه‌ركی ڕۆشنبیره، یارمه‌تیمان بدات، باشتر له دنیا تێبگه‌ین، هه‌ر وایش ئه‌وه ئه‌ركی ڕه‌خنه‌گره، كارێک بكات، جوانتر له شیعر تێبگه‌ین.
دزینی شیعر، جۆری زۆره، هه‌یه وشه‌كان ده‌دزێت، هه‌یه بیرۆكه‌كه ده‌دزێت، هه‌یه وشه‌كان و بیرۆكه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت، وه‌لێ شیعره‌كه هه‌ر ده‌دزێت، هه‌یه پێی وایه: شاعیر ئازاده چۆن ده‌دزێت و هیچ ڕه‌خنه‌گرێكیش مافی ئه‌وه‌ی نییه، له قافدا بیگرێت.
شاعیری چاك، نابێته كۆیله‌ی كێش و پاشبه‌ند، به‌دوای ڕێسادا ناگه‌ڕێت، ئاخر ئه‌گه‌ر وای كرد، خودی خۆی له ده‌ست ده‌دات، ته‌نیا كاتێک كێش و سه‌روا ڕه‌چاو ده‌كات كه نه‌ك هه‌ر هیچ زیانیان بۆ مانا نه‌بێت، به‌ڵكوو جوانتریشی بكه‌ن. سه‌روا لای شاعیری چاک، وشه‌یه‌ك نییه ته‌نیا له‌به‌ر پێویستیی هه‌بوونی سه‌روا، داوه‌ت كرابێت، وشه‌یه‌كه فه‌رامۆشكردنی مه‌حاڵه و دێڕه شیعره‌كه‌ی جوانتر كردووه. ئه‌وی له‌به‌ر ڕاگرتنی سه‌روا هانا بۆ وشه‌ی ئێسكگران ده‌بات، شاعیر نییه.
عه‌زرا پاوه‌ند ده‌ڵێت: (لایه‌نی هاوبه‌شی هه‌موو شاعیره نه‌مره‌كان ئه‌وه‌یه، پێویستیان به‌وه نییه، به‌رهه‌میان له زانكۆ و قوتابخانه‌كاندا بخوێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به زیندوویی بمێننه‌وه. با كتێبه‌كانیان له كتێبخانهكانیشدا تۆزیان لێ بنیشێت، وه‌لێ هێنده نابات، خوێنه‌ری وا په‌یدا ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌ستخۆشانه بكات، شیعریان ده‌داته به‌ر تاڤگه‌ی ڕووناكی.)
(١) فن الكتابه ، تعالیم الشعرا‌ء الصينيين، تونی بارنستون و تشاو بینغ، ت: د. عابد اسماعیل، دار المدى للثقافه والنشر ٢٠٠٤ بغداد.
(٢) عبده وازن، حوار مع أدونیس، ٢٢ و ٢٣ مارس ٢٠١٠ الحیاة.