کتێبی شەپۆلەکانی ریاڵیزم دەربارەی سینەما دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران

شیڤان شێرزاد – هەولێر

کتێبی ‘شەپۆلەکانی ڕیاڵیزم’ چەند وتارێکی سەربەخۆ و جیا جیای کۆمەڵێک نووسەر پێک هاتووە، وەرگێڕانی راڤین کامەران و تێمای سەرەکیی سەرجەمیان سینەمای فەڕەنسییە بۆ پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب، هاوکات لەگەڵ کتێبی ‘جوانیناسیی برسێتی’ بڵاو دەبێتەوە.

راڤین کامەران وەرگێڕی کتێبەکە بۆ “هەولێر” دەڵێت: “ئێپشتاین لە ساڵی ١٩٢٨ بەدواوە لە درێژەی نەریتی فیلمسازیی ناتوراڵیستی و بە گوتەی خۆشی لە گەڕان بەدوای واقیعدا گەشت بۆ ناوچەکانی بەریتانیای خۆرئاوای فەڕەنسا دەکات و چەندین فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەگەڵ خەڵکانی ئەم ناوچەیە دروست دەکات.
لەم فیلمانەدا چیتر ڕووبەڕووی ئاوی ئارامی ڕووبارەکان و نۆکەندەکانی پاریس نابینەوە، بەڵکوو ڕووبەڕووی شەپۆلی سەرکێش و ئاوی ترسناکی ئۆقیانووسی ئەتڵەسی دەبینەوە. گەر لە فیلمی ‘بێل نێرڤانز’ و فیلمە پاریسیەکانی ئێپشتایندا ئاو و بەگشتی سروشت زیاتر ڕەنگدانەوەی نەست و سوبێکتیڤیتەی کارەکتەرەکان بووبێت، ئەوا لە فیلمە بەریتانییەکانیدا و ئاو و ئۆقیانووس پێگەیەکی سەربەخۆ وەردەگرن و دەگۆڕێن و دەبن بە کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکە، تا ئەو ڕادەیەی لە دۆکیۆمێنتەریی ‘دەریای قەلەڕەشەکان’ دوای گرتەیەکی دوورودرێژی تۆفانی ئۆقیانووس.