ئاخر ژمارەی گۆڤارە ئەمەریكاییەکەی تایم، وێنەی كچە كوردێكی لێ نەخشێندراوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

گۆڤارە ئەمەریكاییەکەی تایم وێنەی كچە كوردێكی لەسەر بەرگی خۆی نەخشاند و لەسەر وێنەكەیشی نووسراوە: كورد ئاوارەیەکی ھەتاھەتایی.

لە دوایین ژمارەی خۆیدا گۆڤاری تایم بابەتێكی لەسەر كورد بڵاو كردووەتەوە، نووسیویەتی كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مۆدێرن ڕێك ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر دروست بوو، ئەو كاتەی دوای یەکەم جەنگی جیهانی، سەركەوتووەكان دەستیان كرد بە دروستكردنی وڵاتانی نوێ. لە نێو ئەو دانیشتووانەی كە بە شایستەی نەتەوەیی دادەنران – لەگەڵ ئەرمەنییەكان و ئازەرییەكان – كوردەكان بوون.
گۆڤارەكە نووسیویەتی كە كورد بۆ چەندین سەدە لەو شاخ و دەشتە بەرزانەدا ژیاوە كە میزۆپۆتامیا دەبێتە ئەنادۆڵ و بە زمان و كولتوور و ناسنامەی خۆی، پێوەرەكانی نەتەوەیەكی تایبەت بە خۆی بەدی هێنابوو.
گۆڤارەكە ئاماژەی بەوە داوە كە كوردەكان دابەش بوونە بەسەر چەند وڵاتێکدا و، نزیكەی ٢٤ملیۆن دەبن؛ نزیكەی ملیۆنێک و ٥٠٠هەزار كوردیش لە ئەوروپادا دەژین.