وەفایەك بۆ سامی شۆڕش

لەچوارچێوەی کارو چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە بەردەوامەکانی خۆیدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، کاتژمێر(10:30) دە ونیوی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2023/6/20 لە كتێبخانەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ك” ڕێوڕەسمی دابەشكردنی دیوانی “سامی شۆڕش” و لێدوان لە شیعر و ئەدەبیاتی “سامی شۆڕش” بەڕێوەدەچێت.