خوسرەو جاف و دائیرەتولمەعاریف و شەبەنگێك لە داهێنان

لەچوارچێوەی کارو چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە بەردەوامەکانی خۆیدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، کاتژمێر(5) پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/6/14 لە هۆڵی ڕاگەیاندن “بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ك” بەرامبەر وەزارەتی پێشمەرگە، لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا ڕێز لە نووسەری بەنێوبانگی كورد “د. خوسرەو جاف” دەگرێت و “دائیرەتولمەعاریف”ـەكەی دەناسێنێت. هەروەها ڕێوڕەسمەكە ” وتار، دۆكیومێنتاری، میوزیك و گۆرانی، گفتوگۆ و ڕێزلێنان ” لەخۆ دەگرێت و بەخێرهاتنتان دەكات بۆ چالاكییەكی ڕەنگدار.