ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی كۆمەڵە شیعری “هەورنیم و بۆت ئەبارێم”

لەچوارچێوەی کارو چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە بەردەوامەکانی خۆیدا، لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، کاتژمێر(5:30) پێنج ونیوی ئێوارەی پێنجشەممە 2023/6/15 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی كۆمەڵە شیعری “هەورنیم و بۆت ئەبارێم” بۆ “بورهان بەرزنجی” ساز دەكات .