کتێبی “زۆنێک بۆ هەمووان” کەوتەبەردەستی خوێنەران

کتێبی “زۆنێک بۆ هەمووان” کە باس لە هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ یەکڕیزی و ئاشتەوایی نێوان لایەنەکان. نووسه‌ری كتیبه‌كه‌ نوسخه‌یه‌كی كرده‌ دیاری بۆ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر و نوسخه‌یه‌كیشی به‌ دیاری به‌خشیه كتێبخانه‌ی رۆژنامه‌ی “هەولێر”.‌
“زۆنێک بۆ هەمووان”، نوێترین کتێبی نووسەر (ئاریان فەرەج)ـە، کە پێکهاتووە لە زنجیرە وتارێک لەبارەی سەرکەوتنی ڕوانگە و هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.له‌ كتیبه‌كه‌دا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به و‌ه‌ كردوه‌ : ” تاكه‌ ریگای ڕاست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ جه ساره‌تی نیچیرڤان ئاسا هه‌موومان “پارتی و یه‌كیتی، هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كدی خویندنه‌وه‌ حیساب بۆ یه‌كتر بكه‌ین و سه‌ره‌تاییه‌كی نوی له‌ پیوه‌ندییه‌كان بنووسینه‌وه‌.ده‌بی ئیعتراف بكه‌ین كه‌ نه‌ك هه‌ر گه‌لی عیراق به‌لكوو گه‌لی كوردستانیش شایانی ژیانیكی باشترن به‌ دوور له‌ نیگه‌رانی و دله‌ راوكی. ئه‌وه‌ش به‌لیكگه‌یشتن بۆیه‌كدی داشكاندن و له‌ یه‌كدی قبولكردن نه‌بیت نایه‌ته‌ دی. ده‌بی دان به‌و راستییه‌ بنیین كه‌حه‌ق و حه‌قیقه‌تی ره‌ها لای كه‌سمان نییه‌. حه‌قیقه‌ت ئاوینه‌یه‌كی سه‌د پارچه‌یه‌ و هه‌ر پارچه‌یه‌كی لایی یه‌كیكمانه” ‌.
ئاریان فەرەج، لە پێشەکی کتێبەکەی نووسیویەتی، “لەسەروبەندی بەچاپگەیاندنی ئەم کتێبە، ئاماژەکانی سەرکەوتنی ڕوانگە و بەئەنجامگەیشتنی هەوڵەکانی ساڵانی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی دەرکەوتن:”کێشەکانی هەولێر و بەغدا ڕوویان کردە چارەسەر، گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی خاوبوونەوە و هەردوولا گەڕانەوەسەر مێزی گفتوگۆ، کۆبوونەوەکانی حکوومەت بەیەکگرتوویی دەستپێکرانەوە، هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش لەهەمبەر کوردستان گەشبینی تێکەوتەوە و ئامادەکارییەکانیش بۆ هەڵبژاردن دەستپێکران”. نووسەر سەبارەت بە کتێبەکەشی ئاماژەی بەوە داوە کە کتێبەکەی زنجیرەوتارێک لەخۆ دەگرێت، لەبارەی ڕوانگە و هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی و ئەو ئاراستە نیشتمانی و میانڕەوە نووسراون.نووسه‌ر له‌ پیشه‌كییه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ دۆخی ئیستای عیراق وهه‌ریمی كوردستان‌ له‌و گریمانه‌یه‌وه‌ ده‌ست پیده‌كات كه‌ ده‌رفه‌ت و مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م ولاته‌كه‌دا هه‌ن.ئه‌ومه‌ترسیانه‌ راسته‌قینه‌ن و لیكه‌وته‌ی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ ریشه‌ییانه‌ن كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نیوده‌وله‌تییه‌كاندا هاتوته ئاراوه‌ . چربوونه‌وه‌ی ململانیی هیزه‌ جیهانی و هه‌ریمییه‌كان له‌ پیناوسه‌رچاوه‌كانی وزه‌ه‌ له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دره‌نگ یان زوو ر عیراق به‌ هه‌ریمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌ یه‌كیك له‌ گۆره‌پانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن یان به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان.له‌به‌شیكی دیكه‌ی پیشه‌كییه‌كه‌دا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌گه‌ل مه‌ترسییه‌كان له‌ دوای په‌تای كرۆنا و قه‌یرانی وزه‌ ئه‌وا دۆخیكی ئابووری ئومیدبه‌خش له‌ عیراق هاتۆته‌ كایه‌وه‌ به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ی بووجه‌ی حكومه‌تی فیدرالی عیراق و یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندیدا .بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دوای سالی 2014عیراق خاوه‌ن بووجه‌یه‌كی 130 تریلیۆن دۆلاره‌ كه‌ له‌ میژووی بیست سالی رابردوودا بیوینه‌یه‌ . هاوكات یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندیش گه‌یشتوه‌ته‌ 90 میلیلرد دۆلار كه‌ دلنیایه‌كی ئه‌رینی به‌ كه‌رتی وه‌به‌رهینه‌ری ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كی ده‌به‌خشیت . به‌شیك له‌ وتاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كتیبه‌ بریتین له‌ :”دارشتنی عیراقی دوای قۆناغی راگوزه‌ر،نه‌خشه‌ ریگای شه‌ریكایه‌تی ،قولایی ستراتیژیمان نابی لاواز بێ، دوو قه‌واره‌ و ی یه‌ك ده‌وله‌ت،سه‌رره‌قی و سه‌پاندن و یه‌كدی ده‌رپه‌راندن” و چه‌ندین وتاری دیكه‌ .