سروشتی خاک و خۆڵ و هەوای نەسیمیى سازگاری سلێمانی مرۆڤایەتی لەخاچ دەدات

سلێمانى

لەشەوقی تۆ لەبوونی تۆ لەمیهری تۆ دەسازێین
بە دیدەنیت بەخەونی تۆ بەشیرینیت ئەڕازێیین
تاوی باران نمەی جاران تەڕی کانیت بەجارێ
فیدات دەبین لەخەڵوەتا ڕۆحی مەیە ئەناڵێ
دەنگی هۆزان ناڵەی دەفت ئێمەی دەروێش بۆحاڵت
دەڕژێینە ناو زیکری خانەی سۆزو دەنگی کەنارت
لەجوانی خۆت تێت ئاڵاوین هەمیشە تۆی لەسەر زارێ
قوربانت بین ناوت دێنیین یەکو دوو تا هەزارێ

سلێمانی چەندین تابلۆی بەوێناکراوی کۆششی ڕۆح و ئەزموونی گشتگیرکراوی تە واوی وێنەو ڕووداوەکانە کە له هه ست ونەستی مرۆڤایه‌تیدا خەنیه له واتای مرۆڤایه تی.
جوانترین تابلۆی به جوڵە کراوی ژیانێکی جاویدانیه له ناخدا کە به دڵ وێناکراوە له باكگراوندا. لەوسروشتە خواپێداوەدا،گەر بەحەقیقەتێکی ڕەهاوە سه رنج بده ن دە بینن هەموومان بەندکراوی سروشتە ناوازەکەی ئەم شارەیین و لەنێو هەقیقەتی ڕوانگە نەخشێنراوەکانی تەواوی بوونیەوە سلێمانی بوەتە ڕووداوگەلێکی خۆش نودی لەنێو سەرگوزشتە و داستانی پیرۆزیەکانی تا قوڵایی ناخ، کە هەر ڕێبوارێ، گەریدەیەك، نامۆیەک، هەوایەکی ئەم شارە وەک بۆن و بەرامی عەنبەر بە ناخیدا گوزەربکات، ئیدی حەوسەڵەی گەڕانەوەی نیە و تا کۆتا هەناسەکانی خوازیارە لەم شارە جوانەدا ئاشناببێت بەخۆی.
ڕووداو وسەرگوزشتە خەم ڕەوێنەکانی سلێمانی له تە ک ڕووداوەکانی زەمەندایە. هەر شارێک لەشارەکانی گێتی جوانی لەدەست دابێ، سلێمانی کەهەڵگری ڕووداوگەلێکی مێژوويیە، جوانی لەدەست نەداوه‌ و ناد ات.هه رئه وە شه کە ئێمە، ئە م شارە به چاو وێناناکەین، به ڵکو به ڕۆح وێناکراوە له دیدگای ئێمه دا.خۆرهه میشه له ژان وئازاره کانی جە ستەی سلێمانیدا تیشک ده‌داتە وە. ئەم شارە پره لەجوامێری و قارەمانی و پیاوی فیداکاروشێرە ژنانی ڕەسەنی بەئەمەک، کە له ماندوویی ڕێگاکانی شه کە تیدا بۆهەمووسۆنگەیەکی کوچەو کۆڵان و شەقامەکانی تاتریفەی مانگەشە و بۆنێو شەبەنگی ئاسمان. هەوای بێگەردی، هەمووانی کردوه‌تە پەلکە زێڕینە و خۆشی لەناو وجووديیەتی خۆیدا هەمیشە بوەتە وردە باران و خوناوی باران کەچەندەها ڕەنگی هارمۆنی لەناو جوانیەکانیدا بەرجەستە دەکات.ا شێخ ڕەزا بەڕۆح دەڵێ:” مەربوتە حەیاتم بە سلێمانی و خاکی خۆزگەم بەسەگی قاپیەکەی ئەحمەدی کاکی”.گەرئەم کۆپلە ناوازەیە لەباوكگراوندی ئیلهامە شیعریەکەوە تێی بڕوانین کە چەند
شێخ تامەزرۆی ئەم شارەیە ئەوا لەڕووە فەلسەفیەکەوە دەخوازێ و ته‌نانه‌ت خۆزگەو ئیرەیش بەوسەگە دەبات کە هەمیشە ئاووهەوای ئەم شارەی لێ نابڕێ. شێخی شاعیران هەمووژیانی خۆی مەربوت دەکات بەم شارەوە. ئاخر ناهەقی نیە کاتێک کە بەناویدا گوزەردەکات ئاو وهەوا و کوچەو کۆڵان و شەقامەکانی لەخاجی دەدەن، بۆئێمەش بۆئەوانەی تیایدا گوزەردەکەن، ته‌نانه‌ت ئەگەر چەند ساتێکیش بێت دوای نیوسەدەش خوازیارن هەربێنەوە هەناوی ئەم شارە.
یارانی سلێمانی لە ژوانگەو جێ نزرگەی عاشقانی هەڵوێست گەلێکی جوامێرانەدا لەئەوجی سه خت ودژواریدا بن لەئينجانەی موحیبەتی پڕ لەگوڵعوزاری پانتایی ئەم شارەدا بن هه نگاوده نێن.
سلێمانی باوەشی گەرمی و شنەی شەماڵی بەخاک ئاوەدانی و کڵاوڕۆژنە دەگمەنەکانی بۆتە خۆری مانەوەو هەستانەوە لەنێو گشت پیرۆزیەکانیدا.ئاخر شەوق و نوری حیکمەتی ئیشراقی ئەم شارەیە کە هەمووان تیایدا دەسازێیین.ئەوە تاوی باران و پڕوشەی بەفرو لوتکەی بڵندی پلەو پایەی سەربەرزی بە چیا پەرژینکراوەکانیەتی کە لەنێو ئەم شارەدابیت و هەست بەرەو لوتە ڕۆیشتن بکەیت. ئەوە سلێمانیە لەترۆپکی جوانی و ئاوەدانی و گوزەرانیدا بوەتە سمبوولی مانەوە و حەوسەڵەو کەناری خۆش

گوزەرانی مرۆڤایەتى.
سلێمانی ئەوشارەیە کە هەر ڕوانینێکی بۆدواجار چەندین ڕۆژت دەوێت تاکو دێیتەوە هۆش خۆت لەڕەنگ و هارمۆنی. تابلۆکانی سلێمانی تابلۆیەکی دەگمەنی مێژووی گشت شارەکانە وبەتەواوی جوانیەکانیەوە هەمیشە هەرجوان خۆی لەخاچ داوە و بەو هۆیەشەوە لە دڵی هەرتاکێکدا بوەتە سمبووڵ و هەڵگری وێستگەیەکی جوانی وێستگە نەمریەکانی هەنگاوی ئاسۆیە بۆدونیای ڕۆشنبیرو بیرمەند و کەڵە شاعیران تامرۆڤانی ئاسایی.
هەر زاتێک وێستگەیەکی ئەم شارەی بڕیبێ ئەوا بۆهەمیشە لەخاج دراوە و بوەتە جوانترین مرۆڤی سلێمانی،تا ئەوپەڕی ئیستاتیکای جوانی. ئای شارەکەم تۆ سمبولی، تۆ هەرجوانی، لە هەناوتدا وچان دەدەین، ڕۆژی هەزارجار تابلیارێك..