ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی “كۆبەرهەمی شاعیری شەهید هەژار دێدەوانی”

لەچوارچێوەی کارو چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە بەردەوامەکانی خۆیدا، لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، کاتژمێر(5:30) پێنج و نیوی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 2023/5/29 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی “كۆبەرهەمی شاعیری شەهید هەژار دێدەوانی” ساز كرد و. كتێبەكەشی كردە دیاری.