ئاریان دەرگەڵەیی – ههولێر
یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەكادیمی و زانستی هەورامانناسی لە زانكۆی كوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوە چوو، بە هاوبەشیی سێ زانكۆ؛ زانکۆی كوردستان/ سنە، زانكۆی سلێمانی و زانكۆی هەڵەبجە.
كۆنفرانسەكە كە مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە بە چەند توێژینەوەیەكی تایبەت لەبارەی هەورامانەوە بەشدارییان كردبوو، ئەمە جگە لە پێشكەشكردنی وتارێكی تایبەت لەلایەن د. مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەشداری شاندێكی زانكۆكە لە كۆنفرانسەكەدا.
زانكۆی كوردستان/ سنە، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی هەڵەبجە لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەكانیاندا كۆنفرانسە زانستییەكەیان بۆ ناساندنی هەورامان لەبوارە زانستی و كەلتوری و كۆمەڵایەتی و هونەرییە جیاوازەكاندا كۆنفرانسەكەیان رێک خستبوو، كە لە ماوەی دوو ڕۆژی كۆنفرانسدا بە 22 پانێڵ 93 توێژینەوە لەو بوارانە پێشكەش كرا.
كۆنفرانس زانستی هەورامانناسی بە ئاهەنگی كردنەوەی كۆنفرانس دەستی پێكرد، كە هەر لە ئاهەنگەكەدا جگە لە وتاری سەرۆكی زانكۆی كوردستان/ سنە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، وتاری پارێزگاری سنە و سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی زانكۆی سنە پێشكەش كرا.
هاوكات لە ئاهەنگی كردنەوەی كۆنفرانسدا چەندین بابەتی زانستی لە بارەی مێژوو و كولتوور و ئەدەبیاتی هەورامان پێشكەش كرا، لەگەڵ ئەوەش دوو بەرگی كتێبی هەورامان ناسێنرا، كە لەسەر ئەركی كۆنفرانس چاپ كرابوون.
دواتر لەسێ هۆڵی جیاوازدا و لە هەر لە رۆژی یەكەمدا بە 9 پانێڵ بۆ چەند توێژینەوەیەكی جیاواز بە چەند سیمینارێك پێشكەش كرا و توێژەران بە كورتی ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان خستە ڕوو.
هەروەها لە ڕۆژی دووەمی كۆنفرانسەكەدا بە چەند پانێلێكی تر ناوەرۆكی تەواوی توێژینەوەكانی تر لەلایەن توێژەران خرایە ڕوو، كە هەر لەو پانێڵەدا مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستا ناوەرۆكی توێژینەوەكانیان بۆ ئامادەبووان باس كرد.