هەولێر ئازادی

كوندەپەپۆی شووم ئەوا دیسان هات
خەبەری هێنا لە دوورەوڵات

قەرەخەبەرێك ناخۆش و لەپڕ
دڵتەزێن بۆ كورد هەمیشە جەرگبڕ

دەڵێن بارزانی كۆچی كردووە
كوردی هەرچوار پارچەی هەتیو كردووە

بارزانی زوو بوو بۆ بەجێت هێشتین
بێپشتیوان و بێكەست كردین

كێ شۆڕشی دی دابمەزرێنێ
ڕەگی دژمنان لەبن دەربێنێ

كێ هەیە وەك تۆ هەمبەر دژمنان
بڵێت كوردستان یاخود ئەما نەمان

كێ لە گەرمان ناوی كورد بێنێ
بەرامبەر نەیار چاو نەترووكێنێ

بڵێ بۆ هەیە ئاڵای هەموو دەوڵەتان
بەس تێدا نیە ئاڵای كوردستان

لە هەموو لایەك شین و گریانە
واوەیلا و رۆڕۆ، هەر قوڕپێوانە

هەولێر و دهۆك تا شاری كەركوك
ڕەشیان پۆشیوە بە گەورە و بچووك

پێنجوین جەلەولا تاكو سلێمانی
لە خمیان داوە گشتیان فەقیانی (1)
دەڵێن سەركردەی میللەتی كورد ڕۆ
رۆڵەی بەجەرگ و سەركردەی كورد ڕۆ

ئاكرێ و ئامێدی و خانەقین
چاوبەگریان و مات و غەمگین

مەهاباد و نەغەدە و شنۆ
شیوەن دەگێڕن هەر دەكەن رۆڕۆ
هەر هاواریانە كەسمان نەماوە
لە خەمی خەمانە پشتمان شكاوە

وێنۆچکەی ماڵپەڕ

حەسەكە و قامیشلۆ و كۆبانێ
دیاربەكر و ماردین و وانێ

لە دڵدا شیوەن دەگێڕن
تازیدارن بەس ناوێرن

دەڵێن شێرەكەی چیای بارزانمان ڕۆ
پێشمەرگەی كورد و كوردستانمان رۆ

سەرۆكی پارتی دیموكراتمان رۆ
چقڵی چاوی دژمنانمان رۆ

(1) فەقیانی: پێشان كە پیاوی گەورە دەمرد پیاوەكان هەموو (ئەنگوچكیان) لە خم دەدا.
رەمزیە ئەحمەد محەمەدئەمین
خەبات دزەیی