هێمن خەلیل- هه‌ولێر
مامۆستا ڕێزان عوسمان مسته‌فا ماسته‌رنامه‌كه‌ی به ناونیشانی (بنیاتی جۆره‌كانی ڕووداو له ڕۆمانی كوردی باشووری كوردستاندا ساڵی 1985 -1990) ڕێكه‌وتی 17/1/2008 تاوتوێ كرا. مامۆستا ڕێزان عوسمان یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه؛ تایبه‌ت به ماسته‌رنامه‌كه‌ی دیدارێكمان له‌گه‌ڵیدا كرد.
سه‌ره‌تا باسی له ماسته‌رنامه‌كه‌ی كرد و گوتی: “ئه‌م لێكۆڵینه‌وه پێك هاتووه له سێ به‌ش و ئاماژه‌كردن به گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی باسه‌كه؛ له به‌شی یه‌كه‌مدا، باسی لایه‌نه تیۆریهكانمان كردووه و دابه‌شمان كردووه به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا؛ له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا هه‌ندێ پێناسه و بۆچوونی لێكۆڵەران و ڕه‌خنه‌گرانمان ده‌رباره‌ی ڕووداو خستۆته به‌ر چاو. له ته‌وه‌ری دووه‌مدا باسی پێكهاته‌ی هونه‌ری ڕووداومان كردووه، له‌م ته‌وه‌ره‌دا ئاماژه‌مان به بۆچوونی كۆمه‌لێك نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری كۆن و نوێ كردووه وه‌كو بۆچوونه‌كانی ئه‌رستۆ و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی سه‌باره‌ت به ڕووداو له ڕۆمانی ته‌قلیدی و ڕۆمانی نوێ‌دا كراوه. پاشان ئاماژه‌مان به‌وه كردووه كه ڕووداو په‌یوه‌ندیی به كاره‌كته‌ر و كات و شوێنه‌وه هه‌یه؛ ئه‌م باسهیشمان خستۆته چوارچێوه‌ی ته‌وه‌ری سێیه‌مەوە. به‌شی دووه‌می باسه‌كه‌مان تایبه‌ته به جۆره‌كانی ڕووداو له‌ناو ئه‌و ڕۆمانانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنووری باسه‌كه‌مانه‌وه، ئه‌م به شه‌ش دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر. له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا باسی ڕووداوی سه‌ره‌كی و لاوه‌كیمان كردوه، له ته‌وه‌ری دووه‌میشدا باسی رێچكه‌كانی ڕووداومان كردووه به كۆمه‌ڵێ نموونه لایه‌نی پراكتیكی ئه‌م باسه‌مان خستۆته ڕوو، به‌شی سێیه‌می ئه‌م باسه ته‌رخان كراوه بۆ باسكردنی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو له‌ڕێی هه‌ندێ له توخم و ته‌كنیكه‌كانی گێرانهوهوە، وه‌كو حیكایه‌تخوان و كاره‌كته‌ر، هه‌روه‌ها دایه‌لۆگ و مۆنۆلۆگ و فلاشباك، ئه‌مانه‌ش به كۆمه‌ڵێ نموونه‌وه پراكتیزه كراون.”
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ده‌رباره‌ی ڕووداو له ڕۆماندا ده‌ڵێ: “ڕووداو، ئه‌و توخمه‌یه كه پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێ له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان له چوار چێوه‌ی كات و شوێنێكی دیاریكراودا، ئه‌م ڕووبهرووبوونهواش له‌رێی هۆ و هۆكاره و له بهدواداهاتنێكی ڕێكوپێكدا یاخود به‌شێوه‌یه‌كی تێكشكێنراو به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هۆ و هۆكار ده‌خرێنه ڕوو. به‌م پێیه هه‌موو ڕووداوێكی (ڕۆمان ـ چیرۆک) مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی له‌دوایه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیری نووسه‌ر دیاری ده‌كات، ڕۆمان بنیاته، بنیاتیش به شێوه‌یه‌كی گشتی له چه‌ند دیارده‌یه‌كی (توخم) به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو پێک هاتووه؛ بوونی هه‌ر دیارده‌یه‌ك ده‌وه‌ستێته سه‌ر دیارده‌كه‌ی دیكه، بۆیه ناكرێت واتای گشتی بزانرێت ته‌نیا له ڕێی پێوه‌ندیی گشتی دیارده‌كان به‌یه‌كه‌وه نه‌بێت، مه‌به‌ست له دیارده یه‌كگرتووه‌كان ناوه‌رۆك و رێباز و شێوه و كات و شوێن و، هتد، چونكه هه‌ریه‌ك له‌م توخمانه ڕووكارێكی هونه‌ری به ڕووداو ده‌به‌خشن بۆ خه‌لقكردن و داهێنانی، كه‌واته ڕۆمان یاخود چیرۆك ته‌نیا شێوه و ناوه‌رۆك نییه؛ ده‌بێ پێش ئه‌وانه ڕووداوێك یا چه‌ند ڕووداوێك هه‌بێت ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بگرێته‌وه، بابه‌ته‌كه‌ی لێ پێك بهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ رێبازێك هه‌بێت كه داڕشتنه‌كه‌ی دیاری بكات، له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه بنه‌ڕه‌تیه نه‌خشه‌كه‌ی ده‌كێشرێ، بابه‌تی ئێمه‌ش كه ڕووداوه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی باسه‌كه‌یه و یه‌كێكه له بنه‌ما پێكهێنه‌ره‌كانی بنیاتی ڕۆمان، به‌ڵكو هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێ كرد، هه‌ڵسووڕێنه‌ری توخمه‌كانی دیكه‌ی بنیاته بۆ خوڵقاندنی ده‌قی ڕۆمان، كه ڕۆماننووس له شێوه و ناوه‌رۆكێكی یه‌كگرتووی هونه‌ریی نووسراودا ده‌یخاته ڕوو كه ناكرێت دابه‌ش بكرێن بۆ دوو به‌شی جیاواز؛ هه‌روه‌كچۆن له ڕه‌خنه‌ی كلاسیكی له‌وه‌وپێش ئه‌نجام دراوه و هه‌موو ده‌قێكیان له‌سه‌ر بناغه‌ی جیاوازی شێوه و ناوه‌رۆك لێك ده‌دایه‌وه، به لای ئێمه‌وه بنیاتی ڕووداو ئاوێته‌یه و دوو ئه‌ركی گرنگ له‌ناو ده‌قی ڕۆماندا ده‌گێڕێت، یه‌كه‌میان كاركردنه له‌ئاستی گێڕانه‌وه‌دا، دووه‌میشیان كاركردنه له ئاستی ناوه‌رۆكدا؛ گێڕانه‌وه و ناوه‌رۆكیش لێک جیا ناكرێنهوهو پێكه‌وه بنیاتی هونه‌ریی ڕووداو داده‌مه‌زرێنن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه توخمه‌كانی ڕۆمان له خزمه‌تی ڕووداو ده‌خرێنه‌كار بۆ هێنانه‌كایه‌ی ده‌قێكی داهێنه‌ر، به‌و واتایه‌ی هه‌موو ئه‌و توخمانه‌ی له چیرۆكدا هه‌ن وه‌كو گێڕانه‌وه ـ دایه‌لۆگ ـ زمان ـ وه‌سف و هتد، پێویسته له خزمه‌تی رووداودا بن؛ هه‌ر توخمێك له‌و توخمانه ناتوانرێ به ته‌نیا دابڕێژرێت، به‌ڵكو هه‌ریه‌كێكیان به‌شێكه له رووداو، به‌شداری ده‌كات له گه‌شه‌كردن و وێناكردنیدا؛ كه‌واته رووداو یه‌كه‌یه‌كی ئاڵۆزه له بنیاته پێكهێنه‌ره‌كانی رۆمان، وه‌كو بنیاته‌كانی دیكه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی و پێكهاته و بنه‌مای تایبه‌تی خۆیه‌تی. له رووی بنه‌ماوه، بنیاتی رووداو له‌سه‌ر دوو بنه‌ما داده‌مه‌زرێت:
- ناوه‌رۆك (بابه‌تی ده‌ق پێكده‌هێنێت).
- شێوه (چۆنیەتیی به‌كارهێنانی بابه‌ت ده‌گرێته‌وه له ده‌قدا).
په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو توخمه وه‌ک دوو رووەکەی یەک دراو وایه، له رووی تیۆرییه‌وه نه‌بێت مه‌حاڵه له یه‌كتری جیا بكرێنه‌وه، كه‌واته نابێت هه‌موو گرنگییه‌ك ئاراسته‌ی ناوه‌رۆك بكرێت؛ شێوه‌ش له پله‌ی دووه‌م دابنێن. هونه‌ر پێكهاته‌یه، شێوه‌دانه به شته‌كان، هه‌روه‌ها شێوه‌شه وا له به‌رهه‌م ده‌كات ببێته كارێكی هونه‌ری، شێوه بوونێكی لاوه‌كی نییه، به‌ڵكو سیسته‌مێكی پێویسته بۆ هونه‌ر و ژیان.” ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ڕووداو بهتوخمهكانی ڕۆمانه‌وه ده‌ڵێ:”ڕووداو بنه‌مایه‌كی دیاره له بنه‌ما پێكهێنه‌ره‌كانی ڕۆمان،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕووداو وه‌ك بنه‌ما بوونێكی سه‌ربه‌خۆی نییه، به‌ڵكو زۆر به‌توندی به‌ستراوه‌ته‌وه به بنه‌ماكانی دیكه‌ی ده‌قه‌وه، بۆیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دیكه‌ی ڕۆمان هه‌یه و كاردانه‌وه‌ی ڕووداویش ده‌رناكه‌وێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌م بنه‌مایانه‌دا نه‌بێت به‌و واتایه‌ی ناتوانرێت بنیاتی ڕۆمان بینا بكرێت به‌بێ (كه‌س ـ كات ـ شوێن ـ ڕووداو)، چونكه، هه‌ر یه‌ك له‌و بنه‌مایانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتری ده‌بێ له ڕووی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كته‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی كاتدا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه بوونی مرۆڤ پابه‌نده به كات و شوێنه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌مایانه پێویستی به ڕووداو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان بجووڵێنه‌وه و گه‌شه بكه‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه بچن. كه‌واته رووداو ده‌بێته ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌وا له كاره‌كته‌ره‌كان ده‌كات له كات و شوێنێكی دیاریكراو هه‌ڵسن به ئه‌نجامدانی كردارێك.”
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ڕووداو به كاره‌كته‌ره‌وه ئاماژه‌ی دا: “په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین له‌نێوان ڕووداو و كاره‌كته‌ردا هه‌یه، ناکرێ له‌یه‌كتری جیا بكرێنه‌وه، له باسكردندا هاوته‌ریبی یه‌كترین، به‌و واتایه‌ی كاره‌كته‌ر بوونی نابێت به‌بێ رووداو، به‌ڵام هیچ ڕووداوێك به‌بێ گرێچن نییه و هه‌ل ده‌دۆزێته‌وه بۆ ناسینی كاره‌كته‌ره‌كان؛ كه‌واته كاره‌كته‌ره‌كان كێشه و ململانێ به‌رپا ده‌كه‌ن و ڕووداو دێننه ئاراوه، له‌ئه‌نجامی پێویستی یا شێوازی ڕه‌فتاریان یاخود ده‌رخستنی یاخود ئه‌و ململانێ و كێشانه په‌ره پێ ده‌ده‌ن تا خودی خۆیان بسه‌لمێنن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتری، ڕووداوه‌كانیش له‌رێگه‌ی گه‌شه‌كردن و ئاڵۆزبوونیان وێنه‌ی كارهكتهرهكانمان بۆ ده‌كێشن، بۆیه مه‌حاڵه وێنای یه‌كێكیان به‌بێ ئه‌وی دیكه‌یان بكرێت. بۆ نموونه “ئافره‌تێك وه‌ستابێت ده‌ستی له‌سه‌ر مێزێك بێت به‌شێوازێك ته‌ماشات بكات ئه‌مه ڕووداوێك پێك ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ڕووداو نه‌بێت پێم وایه گرانه بڵێین ئه‌مه چییه، له هه‌مان كاتیش‌دا گوزارشتكردنه له كه‌سایه‌تی، ئه‌گه‌ر بڵێیت ئه‌وه نابینی (چ كه‌سایه‌تییه‌ك ” له‌وه‌دایه” ـ چی ده‌ڵێ؟) ئه‌مه‌یه كه هونه‌رمه‌ند ده‌یه‌وێ پیشانت بدات كه‌وا هۆكاری هه‌یه و گومانێك وای لێ ده‌كات كه (به ته‌واوی) بیبینێت”، مه‌به‌ستی نووسه‌ر خستنه‌ڕووی كاره‌كته‌ره له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌و ڕووداوانه‌ی دەخولقێنێ؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ڕه‌خنه‌گران به گشتی (ده‌رخستن) له‌سه‌ر (هه‌واڵ) په‌سند ده‌كه‌ن وه‌كو وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنی كاره‌كته‌ر، هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌م وه‌سیله‌یه ژیانی كاره‌كته‌ر ئاشكرا ده‌كات زیاتر له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكات. له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا هه‌ست ده‌كه‌ین كاره‌كته‌ره‌كه چۆنه كاتێ چاودێری ده‌كه‌ین كه له پێشمان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ده‌توانین تێڕوانینی رهخنهییمان به‌كاربهێنین، به‌ڵام كاتێك هه‌واڵێكمان پێ راده‌گه‌یه‌نرێ، یا پێشوازی لێ ده‌كه‌ین یا ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌باره‌ت به كارەكته‌ره ئه‌ده‌بییه نه‌مره‌كان زیاتر له‌و حاڵه‌تانه به‌بیرمان دێنه‌وه كه كارێكیان کردووە، یا شتێك ده‌ڵێن، به‌ڵام زۆر به‌بیرمان نایه‌ته‌وه چی‌یان پێ راده‌گه‌یه‌نرێ.”
تایبه‌ت بە په‌یوه‌ندیی ڕووداو به شوێنه‌وه مامۆستا ڕێزان گوتی: “ڕووداو له شوێندا ڕوو ده‌دات، شوێنیش مه‌ودای مه‌تریاڵی واقیعه، ئه‌و پارچه‌یه‌كه ڕووداوی لێ ڕوو ده‌دات؛ به واتای ئه‌مه دروستكه‌ری كارتێكه‌ره فكرییهكانه، هاوئاستی كرده‌ی سروشتی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا توانای خه‌ڵک و ئاراسته‌كردنیان له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌واته شوێنی ڕووداو و، بكه‌ری ڕووداو له‌خۆی ده‌گرێت، بۆیه شوێن هیچ به‌هایه‌ك و بوونێكی نابێت به‌بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕووداو و، ده‌رخستنی كاره‌كته‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه پێده‌چێ فه‌زای شوێن به‌سترابێته‌وه به گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانه‌وه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان فه‌زای شوێن و ڕووداو یه‌كگرتویی و گونجاندن ده‌به‌خشێت به رۆمان، چونكه شوێن یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان كه رووداوی لێ ڕوو ده‌دات. ڕووداو نابێت، گه‌ر كاره‌كته‌رێك به یه‌كێكی دیكه نه‌گات له‌شوێن كه كۆمه‌ڵه سیفه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیی تێدا كۆ بۆته‌وه، ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێك پێویستی به شوێنێك یا زیاتر له شوێنێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببێته پێگه‌ی ڕووداوه‌كان، بۆیه گه‌ر شوێن ئه‌و چوارچێوه‌یه بێت كه ڕووداوی لێ ڕوو ده‌دات، ئه‌وا كات رووداوه‌كان ده‌نوێنێ و له چوارچێوه‌ی كاتدا گه‌شه ده‌كات. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی چه‌مكی شوێنكات به رووداوه‌وه ده‌خاته روو، چونكه ئه‌گه‌ر كات، رووداو بنوێنێ ئه‌وا شوێنیش ئه‌و چوارچێوه‌یه كه رووداوی لێ روو ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كی دژ له نێوان كات و شوێندا هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامیه‌تی كاته كه مه‌به‌ستی گۆڕینی شوێنه، به‌ڵام شوێن به‌ره‌نگاری ئه‌و گۆڕانه ده‌بێته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات كه رووكاری خۆی بپارێزێت، ڕۆماننووس به‌بێ مه‌به‌ست ئاماژه به شوێن ناكات، به‌ڵكو مه‌به‌ستی خۆی تێدایه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و شوێنانه‌ی كه ڕووداویان لێ ڕوو ده‌دات، له‌گه‌ڵ سروشت و مه‌زاجی كاره‌كته‌ره‌كاندا بگونجێ، چونكه ژینگه‌ی وهسفكراو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كته‌ر هه‌یه و هانی ده‌دات بۆ خولقاندنی رووداو، پاڵی پێوه ده‌نێ بۆ كرده‌وه، ده‌توانرێ بگوترێ وه‌سفكردنی ژینگه، وه‌سفكردنی داهاتووی كاره‌كته‌ره.”