سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

حەسەنی دانیشفەڕ (هێور)

ئیدریس شۆڕە سواری دەڤەر
ھۆ نەوەستاوی کۆڵنەدەر
دەمشکێنی ھەلپەرستان
خاڵی سەرلێوی کوردستان
ھۆئەستێرەی درەوشاوە
پایەبەرزی لێوەشاوە
ئەمڕۆ ھەموو ئەسرین وەرێن
لەسەر رێی تۆن وچاوەڕێن
تۆبێیەوە یەکتربگرن
ببنە بەرە،رێگاببڕن
بڕۆن نەوەستن بێ وەستان
تادەچنە دڵی کوردستان
لەوێ کورد دەنگی ھەڵێنێ
سەرۆک ئاڵای بچەقێنێ

حەسەنی دانیشفەڕ (هێور)