د. په‌روین عوسمان مسته‌فا نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی له بواری (وه‌رگێڕان و ئاستی واتاسازیدایه)، كه تێیدا ئاستی واتاسازی له كرده‌ی وه‌رگێڕاندا كردووه به بنه‌مای توێژینه‌وه و كه‌ره‌سه‌ی توێژینه‌وه‌كه بریتییه له فه‌رهه‌نگ و زمانی ڕۆژانه و ده‌قه عه‌ره‌بییه وه‌رگێڕدراوه‌كان وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیدارێكمان له‌گه‌ڵ (دكتۆر په‌روین عوسمان) له‌باره‌ی وه‌رگێڕان كرد.
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی چه‌مكی وه‌رگێڕان د. په‌روین گوتی: “وشه‌ی وه‌رگێڕان به‌زمانی ئینگلیزی پێی ده‌گوترێت (Translation) واتاكه‌ی لێكدانه‌وه ده‌گرێته‌وه و (ترجمه) سه‌ره‌تا له (ته‌رجومی) ئارامییه‌وه وه‌رگیراوه، كاتی خۆی بۆ لێكدانه‌وه‌ی (كتێبی پیرۆز)ی ئایینی به‌كار ده‌هێنرا، كه به زمانی ئارامی نووسرابوو، وه‌رگێڕان گواستنه‌وه‌ی هزر و بۆچوون و شێواز و زانیارییه و بۆ گه‌یاندنی واتا و دۆزینه‌وه‌ی نزیكترین هاوتا مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ئه‌زموونێك له‌باره‌ی جیهان و ده‌وروبه‌ر له نێوان زمانی سه‌رچاوه و زمانی ئامانجدا به‌پێی فه‌رهه‌نگی زمانی و كلتووری، چ به شێوه‌ی زاره‌كی یان نووسراو، گرینگ‌ترین دیارده‌ی ڕۆشنبیرییه و پردێكه له‌م ڕێگه‌یه‌وه میلله‌تان له ڕێگه‌ی زمانه‌وه ئاڵوگۆڕی شارستانیه‌ت و ڕۆشنبیریی نێوانیانی پێ ده‌كه‌ن، وه‌رگێڕان پرۆسه‌یه‌كی زمانییه و په‌یوه‌سته به‌كه‌ره‌سته و بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو كلتووره‌كه، بۆ نموونه ڕه‌گه‌ز و بنه‌ماكانی جوانی له به‌رهه‌م و شاكارێكی ئه‌ده‌بی وه‌ڕگێردراودا تا ئه‌و كاته‌ی پاشخانی ڕۆشنبیری هاوبه‌شی نێوان ئه‌و زمانه ڕێگه‌یان پێ ده‌دات وه‌رگێڕانه‌كه بکرێت.”
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕێگاكانی وه‌رگێر له‌كاری وه‌رگێراندا ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆ ده‌ڵێ:
“1- ده‌بێت وه‌رگێڕ شاره‌زاییه‌كی زۆر باشی ده‌قه‌كه (ئه‌و زمانه‌ی له زمان یه‌كه‌مه‌وه وه‌رده‌گێڕدرێ – زمانی سه‌رچاوه) و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌وه هه‌یه، زانیاریەکی ته‌واوی له بابه‌ته‌كه‌دا هه‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به وه‌رگێڕان.
2- ده‌بێت وه‌رگێڕ توانست و زیره‌كییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌بێت، كه بتوانێت خاڵی گرنگ و سه‌رنجڕاكێش و كاریگه‌ر له ده‌قه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌دا بدۆزێته‌وه و خاڵی بێبایه‌خ و بێكه‌ڵك، كه‌له‌گه‌ڵ كلتووری زمانی ئامانجدا ناگونجێ پشتگوێی بخات به مه‌رجێ كه‌لێن نه‌خاته ناو ناوه‌ڕۆك و بیری ده‌قه‌كه هه‌روه‌ها بزانێت چی پێویسته و چی به‌سوودی وه‌رگێڕانه‌كه‌دێت، واته په‌ی بردن به ئامانج و دۆزینه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ده‌قه‌كه له‌وه‌رگێڕانه‌كه‌دا.
3- ده‌بێت وه‌رگێڕ ڕۆشنبیرییه‌كی ته‌واو فراوان و هه‌مه‌چه‌شنی له‌باره‌ی ئه‌و ڕۆشنبیری و كلتووری هه‌بێت كه پێوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی و نه‌ته‌وه‌ی زمانی سه‌رچاوەوه هه‌بێت جگه له‌مه‌ش وه‌رگێڕ ده‌بێت شاره‌زایی له ڕۆشنبیریی جیهانیش هه‌بێت.
4- ده‌بێت وه‌رگێڕ شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له زمان و ڕێزمانی هه‌ردوو زمانه‌كه‌دا هه‌بێت و وشه‌ی فه‌رهه‌نگی و پڕ واتا و سه‌رنجڕاكێش به‌كار بهێنێت و دوور بكه‌وێته‌وه له به‌كارهێنانی وشه و زاراوه‌ی سواو زۆر به‌كارهاتوو.
5- وه‌رگێڕی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت شاره‌زاییه‌كی باشی له داڕشتنی ده‌ق و خاڵبه‌ندیدا هه‌بێت؛ واته نیشانه‌ی دیالۆگ و پرسیار و سه‌رسڕمان و چۆنیه‌تیی دانانی كه‌وانه و بینۆک (وێرگوڵ) و هتد، به باشی بزانێت و ڕوونی بكاته‌وه.
6- له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه و مه‌به‌ست و هه‌ست و شێوازی نووسه‌ر ده‌ست پاك بێت.
7- سه‌لیقه و ئاره‌زووی وه‌رگێڕ بۆ وه‌رگێڕان به نهێنی سه‌ركه‌وتنی كاری وه‌رگێڕان داده‌نرێت.”
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئارێشه‌كانی وه‌رگێڕان له ئاسته‌كانی زماندا ئه‌م مامۆستایه ڕای وایه: “له كرده‌ی وه‌رگێڕاندا دوای دیاریكردنی ده‌قه‌كه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه هه‌نگاوی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه ده‌ست پێده‌كات، كه توخمه بنچینه‌ییه‌كانی نێو ده‌قه‌كه بۆ چه‌ند ئاستێكی زمانی جیاده‌كاته‌وه، وه‌ك ئاستی (ده‌نگ، وشه‌سازی، فه‌رهه‌نگ، ڕێزمان و واتا)
یه‌كه‌م- ئاستی ده‌نگسازی: له‌م ئاسته‌دا فۆنیم به بچووكترین یه‌كه‌ی ده‌نگ داده‌نرێت و ڕۆڵێكی گرینگ له گۆڕینی واتادا ده‌بینێت هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌نگه‌كان لێك جیا بكرێنه‌وه، ئه‌م لێكجیاكردنه‌وه‌یه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌و له‌رینه‌وه‌ی كه به‌ر گوێی ده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی نێو وشه‌كه ڕێك ده‌كه‌ون، ئه‌م جۆره‌ش زیاتر له وه‌رگێڕانی زاره‌كیدا به‌دی ده‌كرێن.
دووه‌م- ئاستی وشه‌سازی-Morphology: لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕۆنانی ناوه‌وه‌ی وشه‌یه؛ له‌م ئاسته‌دا مۆرفیم بریتییه له ده‌نگێك یان چه‌ند بڕگه‌یه‌ك به لێكدانیان بۆچوونه‌كانی نێو ڕسته لێك ده‌درێن. یاخود بچووكترین یه‌كه‌یه له پێكهاته‌ی وشه‌دا واتا و ئه‌ركی ڕێزمانی هه‌یه. مۆرفیم به‌پێی ده‌ركه‌وت
دووه‌م- ئاستی وشه‌سازی-Morphology: لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕۆنانی ناوه‌وه‌ی وشه‌یه؛ له‌م ئاسته‌دا مۆرفیم بریتییه له ده‌نگێك یان چه‌ند بڕگه‌یه‌ك به لێكدانیان بۆچوونه‌كانی نێو ڕسته لێك ده‌درێن. یاخود بچووكترین یه‌كه‌یه له پێكهاته‌ی وشه‌دا واتا و ئه‌ركی ڕێزمانی هه‌یه. مۆرفیم به‌پێی ده‌ركه‌وتنی ده‌كرێت به چه‌ند جۆرێكه‌وه:
١- مۆرفیمی سه‌ربه‌خۆ: دانه‌یه‌كی واتاداری زمانه له‌ت ناكرێ بۆ دانه‌ی بچووكتر، بۆنموونه وشه‌ی(جرس) له زمانی عه‌ره‌بیدا وه‌ربگرین ده‌بینین دابه‌ش ناكرێت بۆ (جر، س) ئه‌و مۆرفیمه سه‌ربه‌خۆیانه‌ش ده‌بن به دوو جۆر یه‌كه‌میان واتایه‌كی (فه‌رهه‌نگی) سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه، وه‌ك (ناو، فرمان، ئاوه‌ڵناو، ئاوه‌ڵفرمان)، دووه‌میان وشه ئه‌ركییه‌كانن وه‌كو ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی ڕێزمانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، وه‌ك (ئامرازی په‌یوه‌ندی، ئامرازی خستنه‌سه‌ر) الجزم، النصب.. هتد. ئه‌مانه له زمانی كوردیدا نییه، چونكه زمانی كوردی زمانێكی ئیعرابی نییه.
٢- مۆرفێمی به‌ند: دانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نییه و واتاكه‌ی له‌گه‌ڵ مۆرفیمی سه‌ربه‌خۆدا ته‌واو ده‌بێ، وه‌ك له زمانی عه‌ره‌بیدا وشه‌ی (الدراسات) له سێ مۆرفیم پێكهاتووه(درس)مۆرفیمێكی سه‌ربه‌خۆیه و واتایاكی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، مۆرفیم (ال)ـی ناسراوی بۆ ناسراوكردنی ناوی (درس) به‌كار هاتووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین مۆرفیمی به‌ندی تر له زمانی عه‌ره‌بیدا، وه‌ک (واوی كۆ) له وشه‌ی (درسوا)، یان (تای بكه‌ر) له وشه‌ی (درست)، یان (ئه‌لفی جووت) له وشه‌ی (درسا)، یاخود (تای مێینه) له وشه‌ی(درست)ـدا هه‌ن.
له ڕۆنانی هه‌ر وشه‌یه‌كدا (ڕه‌گ) وه‌ك مۆرفیمێك ئه‌و به‌شه‌ی وشه‌یه، كه دوای لای بردنی هه‌موو ئه‌فێكسه‌كان(پاشگر، پێشگر، ناوگر) ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك له وشه‌ی(الدراسات)دا (درس) ڕه‌گی وشه‌یه و واتای بنه‌ڕه‌تی وشه‌كه پێك ده‌هێنێت، به‌ڵام به گوێره‌ی پێشگر-)، یان (پاشگر-) و (ناگر-) له زمانی عه‌ره‌بیدا پێشگر ئه‌وه‌یه، كه ده‌كه‌وێته پێش ڕه‌گه‌وه، وه‌ك(ال)ـی ناسراو له وشه‌ی (المدرسه، البیت)دا، هه‌وه‌ها (ن) له فرمانی داهاتوودا، وه‌ك ( ندرس، نكتب، نلعب)دا ده‌رده‌كه‌وێت و، ئه‌و جێناوانه‌ی ده‌چنه دوای فرمانه‌وه وه‌ك له وشه‌ی (ركضت، حضروا)، یان (ذهبا) یاخود له وشه‌ی (معلمات) که بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه به‌كار دێت. له زمانی كوردیدا وه‌رگێڕ ده‌بێت زانیاریی و شاره‌زاییه‌كی ورد و باشی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی داڕشتنی وشه‌كان هه‌بێت، به تایبه‌تی لە (پێشگر و پاشگر)ـه‌كاندا و به تایبه‌تی (ناوگر) له زمانی
مۆرفیمه به‌ند دوو جۆره:
١- مۆرفیمی وشه‌گۆڕ: ئه‌و مۆرفیمه‌یه، كه بۆ داڕشتنی وشه‌ی نوێ و خاوه‌ن واتایه‌كی نوێ ده‌چێته سه‌ر مۆرفیمێكی تر، وه‌ك له زمانی عه‌ره‌بیدا له وشه‌ی (بغدادی) به زیادكردنی مۆرفیمی (ی) بۆ سه‌ر ناوی (بغداد) واتاكه‌ی ده‌گۆڕێت.
١- مۆرفیمی ڕێزمانی: ئه‌و مۆرفیمه‌یه، كه ده‌چێته سه‌ر وشه بۆ ده‌ربڕینی په‌یوه‌ندیی نێوان وشه‌كان له‌ناو چوارچێوه‌ی ڕسته‌دا؛ له زمانی عه‌ره‌بیدا مۆرفیمی كۆكردنه‌وه بۆ ڕه‌گه‌زی نێر (ون) و بۆ ڕه‌گه‌زی نێر (ات) وه‌رده‌گرێت وه‌ك له وشه‌ی (فلاحون، مهندسات) ئه‌م مۆرفیمانه له‌ناو ڕسته‌دا ئه‌رکی ڕێزمانی ده‌بینن.
سێیه‌م: ئاستی فه‌رهه‌نگی و واتا
له وه‌رگێڕاندا فه‌رهه‌نگ ڕۆڵێكی گرینگ ده‌بینێ، چونكه له وه‌رگێڕانی هه‌رده‌قێكدا بێت وه‌رگێڕ له هاوتاكردنی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ئارێشه ده‌بێته‌وه، كه‌واته له‌م كرده‌یه‌دا پێویسته ئه‌وه بزانرێت، كه هه‌ر میلله‌تێك به پێی كلتوور و شارستانیه‌تی خۆی و دابونه‌ریت و ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی ژیانیان چه‌ندین زاراوه و وشه‌ی تایبه‌ت به زمانه‌كه‌یان هه‌یه، كه له زمانه‌كانی تردا جیاوازن.
له زمانی سه‌رچاوه‌دا زۆر وشه و زاراوه هه‌ن واتایه‌كی ڕاسته‌قینه ده‌گه‌یه‌نن، كه‌چی له زمانی ئامانجدا واتایه‌كی مه‌جازی و خوازراو به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، هه‌ربۆیه له وه‌رگێڕاندا هاوتابوونی ئه‌و وشه و زاراوه و ده‌ربڕینانه ده‌بنه به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م كرده و پرۆسه‌ی وه‌رگێڕاندا.
ده‌كرێت ئه‌و وشه و زاراوانه به‌پێی ئه‌و واتایانه لێك بدرێنه‌وه، وه‌ك:
١- واتای بنه‌ڕه‌تی (ئاستی یه‌كه‌م)
٢- واتای وروژاندن و سۆزداری ( ئاستی دووه‌م)
٣- واتای سیاقی (ئاستی سێیه‌م)
٤- واتای ڕه‌وانبێژی (ئاستی چواره‌م)
له‌م جۆره وه‌رگێڕانه‌دا وه‌رگێڕ پێویسته ئه‌وه بزانێت، كه هه‌ریه‌ك له‌م زاراوانه له یه‌كتردا جیاوازن ئه‌م جیاوازییه‌ش بۆ ژینگه و كلتوور و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و داب و نه‌ریت و چه‌مكی جیاوازی (سیاسی، ئایینی، هونه‌ری، سه‌ربازی،.. هتد) ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌رگێڕ، له‌ئاستی یه‌كه‌م له وه‌رگێڕاندا ڕووبه‌ڕووی كێشه نابێته‌وه، چونكه ده‌توانرێت بۆ هه‌ر وشه و زاراوه‌یه‌ك هاوتایه‌ك بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام له ئاستی وروژاندن و سۆزداریدا، وه‌رگێڕ ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی‌دان به‌لایه‌نی ده‌ربڕین و ئه‌و زاراوانه‌ی نووسه‌ر له ده‌قی زمانی سه‌رچاوه‌دا به‌پێی ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی، كه له نێو ده‌قه‌كه‌دا ده‌ری بڕیوه، هه‌روه‌ها وه‌رگێڕ له وه‌رگێڕانی ئه‌و زاراوه و ده‌ربڕینانه وا له (خوێنه‌ر) بكات، كه هه‌ست به هه‌مان ورووژاندنی واتا ده‌ربڕاوه‌كه بكات، بۆ نموونه شێوازی ده‌ربڕینی سۆزداری له نێوان زمانه‌كاندا وه‌ك یه‌كتر نینه، چونكه ئه‌م جۆره ده‌ربڕینانه له نێو هه‌مان زمان و هه‌مان ڕۆشنبیری و كلتووردا به‌گوێره‌ی ڕۆژگار گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت؛ ئه‌م گۆڕانه‌ش به‌پێی تاكی نێو كۆمه‌ڵیش ده‌گۆڕێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له بارێكی ده‌روونیی باش و ئاسووده‌دا نه‌بێت زاراوه و ده‌ربڕینه‌كانیش هه‌مان سۆز نابه‌خشن و ده‌گۆڕێن.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئاستی سیاقیدا ئه‌م ئاسته‌ش ڕۆڵێكی گرینگی له دیاریكردنی واتای گوته و زاراوه‌كاندا هه‌یه، چونكه زۆر وشه و زاراوه هه‌ن چه‌ندین واتا هه‌ڵده‌گرن ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له ڕێگه‌ی سیاقی ده‌ربڕینه واتاییه‌كانه‌وه زیاتر روون بكرێنه‌وه.”