میدیاكانی جیهان بە بایەخەوە گرنگی بە رۆماننووسێكی كورد دەدەن

بە پێی هەندێك لە میدیاكانی جیهانی نووسەر و رۆماننوس و پەنابەری كوردستانی بەهرۆز بوچانی گەیشتە ئوسترالیا؛ ئەمە لە كاتێكدایە سێ ساڵ پێش ئێستا وەزیری كۆچ لە ئوسترالیا، پیتەر داتن، گوتبووی بەھروز ھەرگیز پێ لەسەر خاكی ئوسترالیا دانانێت.
بەھرۆز بە كتێبێك بەناوی “لە چیا نەبێ، كورد ھاوڕێی نیە” كە لەڕێگەی كورتەنامەی وەتسئەپەوە نووسیبووی و دواتر گەورەترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای پێ وەرگرت، ناسرا. ئێستاش بۆ ناساندنی كتێبێكی دیكەی بەناوی “ئازادی تەنیا ئازادی” (Freedom only Freedom) ھاتۆتە ئوسترالیا. ئەو لە ٢٠٢٠ مافی پەنابەری لە نیوزیلاند وەرگرت.
ئاژانسی هەواڵی sbs news نووسیویەتی بەهرۆز وەك چالاكوانێك و بەرگریكارێك لە مافە نەتەوەییەكانی كوردستانیان ناسراوە، لە تویتەر و سوشیال میدیا زۆر چالاكە. ئەو خەڵكی پارێزگای ئیلامە لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان.
سەبارەت بەوكتێبەكەش بەھرۆز بۆچانی لەڕێگای تەلەفۆنە مۆبایلەكەیەوە، كە بە شێوەیەكی قاچاغ لە زیندانەكەدا بەكاریدەھێنێت، دەكەوێتە نووسینی كتێبەكەی و لەڕێگای ۆتس ئەپەوە ئەوەی ڕۆژانە دەینووسێت دەینێرێت بۆ وەرگێڕی كتێبەكە، ئەویش بۆسەر زمانی ئینگلیزیی وەریدەگێڕێت. دوای چاپبوونی كتێبەكە دەنگدانەوەیەكی گەورە لە ئوسترالیا و دنیای ئینگلیزیزماندا دروست دەكات و وەك بەشدارییەكی گرنگ و بەھێزی ”ئەدەبیاتی زیندان“ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت. كتێبەكە ڕەخنەیەكی ھێجگار بەھێز و ھەمەلایەنەی لەو سیاسەتە نائینسانیە گرتووە کە لەگەڵ پەناھەندەکاندا دەکرێ لە ئوسترالیا و، نووسەر خۆی بە سەریدا هاتووە و بە چاوی خۆی دیویەتی؛ بوچانی لەناو زیندانەكەیەوە تا ئێستا دوو خەڵاتی ئەدەبیی گرنگی لە وڵاتی ئوسترالیا وەرگرتوە. هەروەها كتێبەكە تا ئێستا لە چەند ڕۆژنامەیەكی ھۆڵەندیدا بەشێوەیەكی پۆزەتیڤ باس كراوە و لە ڕۆژانی ئایندەشدا چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت دەنگدانەوەی زیاتری ھەبێت.

ھەواڵی زیاتر