یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم خوێندکارانی بەشی سینەما لە هەرێمی کوردستاندا نەبوونی سەرچاوەی کوردییە سەبارەت بە فیلم و دەرهێنان و لایەنەکانی دیکەی سینەما. لە 10 ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەک کتێب لە بواری سینەماییدا بەچاپ گەیەنراون، بەڵام هەموو ئەمانە نەبوونەتە هۆی ئەوەی کە تینوێتی خوێنەر بۆ ئەم هونەرە بشکێنێت. لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەم دەزگای سەردەم و ناوەندی غەزەلنووس هەم ناوەندی ڕەهەند چەند کتێبێکیان لە بواری سینەمادا بە چاپ گەیاندووە. بەڵام هێشتا ناتوانین بڵێین کتیبخانەی کوردی خاڵی نییە لە سەرچاوەی کتیبی سینەمایی. بەڵام بەردەوامی هەوڵەکان ئەگەر دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و هاوکات بەردەستبوونی کتێبیش بۆ خوێنەرانی بوارەکە مسۆگەر دەکات.
یەکێک لە کتێبە نوێکانی زنجیرەی سینەمایی ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند “پڵۆتی سینەمایی”ـە کە کتێبێکی نووسەر و دەرهێنەر “شادمان محەمەد”ە لە دوتوێی () لاپەڕەدا لە چەند رۆژی ڕابردوودا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە خوێندنەوەی 50 فیلمی سینەماییە کە نووسەر لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دوای بینینی فیلمەکان بڵاوی کردوونەتەوە و ئێستا لەم کتێبەدا بەچاپی گەیاندوون.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەم خوێندنەوانە خوێندنەوەیەکی تایبەت و دەشێ کەسانی دیکە خوێندنەوەی جیاواز و قووڵتر و فرەڕەهەندتریان بۆ هەمان ئەو فیلمانە هەبێت کە لەم کتێبەدا باس کراون. نووسەر ئەوەش دەخاتە ڕوو کە ئــەم پەڕتووکــە دەکرێــت وەک نۆبــەرە و یەکــەم پەڕتووکــی ســینەمایی بــە زمانــی کــوردی لــە بــارەی شــیکردنەوە و پڵۆتــی فیلمــەوە نوســرابێت، کاتێــک دەڵێــم؛ یەکــەم؛ مەبەســتم لــە شــێواز و چۆنێتــی باســکردن و شــیکردنەوەی فیلمەکانــە، بەھیــوام دەالقەیەکــی ڕوون و کــراوەی بــاش بێــت بۆھاتنەکایـەی پەڕتووکـی دیکـە لـەم بـوارەدا، هەربۆیـە ئـەوەی لـە توانـای منـدا بووبێـت تـا ڕادەیـەک ئامانجەکەیـم پێـکاوە. وە بڕیـارە لـە داھاتوویەکـی نزیکـدا بـە چەنـد بەشـێکی تـر و لـە پەڕتووکێکـی نوێـدا شـیکردنەوە و خوێندنـەوەی زیاتـر لـە بـارەی دەیـان پڵۆتـی فیلمــی ســینەمایی دیکــەوە پێشــکەش بــە خوێنــەران و دڵخوازانــی بـواری فیلـم و سـینەما بکەیـن.
ئەم کتێبە لەگەڵ ئەوەی بە زمانێکی سادە نووسراوە، هاوکات بۆ خستنەڕووی چەمکەکان و باشتر تێگەیشتنی خوێنەر زاراوە ئینگلیزییەکە دانراوەتەوە. ئەمە بێجگە لەوەی ناوی هەموو فیلمەکانیش بە ئینگلیزی نووسراونەتەوە. دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە سینەماییە دەکرێت بڵێین ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ بینینێکی دیکەی سینەما و ئاشنابوون بە دیوێکی دیکە و چەند ڕێچکە و قوتابخانەیەکی جیاوازی سینەمایی.
دەستخۆشی بۆ شادمان محەمەد و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ خزمەتی کتێبی سینەمایی و کتێبخانەی سینەمایی کوردی.