ئه‌م كتێبه‌كه بریتییه له پۆرترێتی داهێنه‌رانی بواری ئه‌ده‌ب و زانست و هونه‌ر، وه‌كو یووسف عه‌بدولقادر، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له هه‌رێمی كوردستان بڵانسم له نێوان شاره‌كان ڕاگرتووه، هه‌ندێ له گهنجهكانیشم دروست كردووه و هه‌وڵیش ده‌ده‌م ئه‌وانی دیكه‌ش له‌به‌رگی دووه‌م دروست بكه‌م.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: “له‌ناو هه‌ر میلله‌تێكدا مرۆڤی دانا و زانا و بلیمه‌ت و داهێنه‌ر له‌هه‌موو كایه و بوارێكدا هه‌ن ئه‌وانه مایه‌ی شانازی سه‌ربه‌رزین بۆ میلله‌ته‌كه‌یان، ئێمه‌ی كوردیش له‌و شانازییه بێهش نین و داهێنه‌ری زۆرمان هه‌ن كه خاوه‌نی ده‌یان شاكاری گرنگن، من هه‌وڵم داوه له هه‌ر بوارێك پۆرترێتی داهێنه‌ر جیاواز و دیاره‌كان بكێشم به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕابردوو، هه‌وڵیشم داوه زۆربه‌ی زۆریان له‌به‌رگی یه‌كه‌می تێبهكهمدا جێگه‌یان بۆ بكه‌مه‌وه، له‌وانه‌یه له‌م كارهشمدا كه‌مووكوڕی هه‌بێ، چونكه زۆر سۆراخی وێنه‌ی سه‌رجه‌م داهێنهرهكانم كردووه.
باسی له‌وه‌یش كردووه،كه له‌ناو هه‌موو میلله‌تێك و له هه‌موو بوارێكدا له ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ك یان زیاتر كه‌سایه‌تییه‌ك هه‌ڵده‌كه‌وێ كه له ناو میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا ده‌بێته شانازی و ڕێزلێنان و سیمبۆلی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، هه‌ر چه‌نده كتێبه‌كه‌م بریتییه له پۆرترێتی داهێنه‌رانی بواری ئه‌ده‌ب و زانست و هونه‌ر، به‌ڵام بۆ ڕێزگرتن له گه‌وره‌یی ئه‌و زاتانه‌ی بوونه‌ته سیمبۆلی ڕوحیی نه‌ته‌وه‌كانیان، ئه‌و چه‌ند پۆرترێتهم كرده دیاری كتێبه‌م ( بارزانی نه‌مر، مهاتما غاندی، نیڵسۆن ماندێلا، تاگوور).
ئاماژه به‌وه‌یشكردووه: “له‌ساڵی 1974ـدا ئازاد عه‌بدولواحید وتارێكی په‌خشان ئامێزی له باره‌ی هونه‌رمه‌ند “مه‌زهه‌ر خالیقی” نوسیووه نیازی بوو له بڵاوكراوه‌ی “ڕۆشنبیری نوێ” ـدا بڵاوی بكاته‌وه،وه‌ك له بیرم مابێ وتاره‌كه به ناوونیشانی “دره‌نگی زوڵاڵ و شادی هێنه‌ر له‌ودیو سنووره‌وه ” بوو، هه‌ر چه‌نده ئازاد عه‌بدولواحید نووسینه‌كه‌ی خۆی له‌یاده به‌ڵام له‌گه‌ڵ من له‌سه‌ر وشه‌ی “زوڵاڵ و شادی هێنه‌ر” موخالیفه…هتد.
هه‌روه‌ها له كۆتایی كتێبه‌كه،ئاماژه به ده‌مه‌ته‌قێیه‌ك كراوه له‌گه‌ڵ كاك یوسف عه‌بدولقادر كه ئازاد عه‌بدولواحید ئاماده‌ی كردووه