كتێبێكی دیكەی بەنرخی فازڵ میرانی

کەسایەتیی سیاسی و سیمای ناسراوی بزووتنەوەی کورد لە هەرێمی کوردستان و ناوچەكە، کە هەموو تەمەنی خۆی بۆ بەرگری لە خاک و گەلەکەی تەرخان کردووە و، بەردەوام هزر و ڕوانینی خۆی لەگەڵ نوێترین گۆڕانکارییەکان ئەپدەیت دەکاتەوە و، خوێندنەوەی شێلگیرانە و نووسینی وردبینانە بەشێکە لە ژیانی، دیسان بەرهەمێکی بەپێزی دیکەی پێشکەشی کتێبخانەی کوردەواری کرد.

كتێبی (ڕابردوو لە خزمەت ئايندەدا- بیرهێنانەوە نەك یادوەری) لە نووسینی بەڕێز فازل میرانی و ئامادەكردنی بە عەرەبی خەلیل بەرواری- شامل بەردان، وەرگێڕانی بۆ كوردی بەهادین جەلال مستەفا، بە بەرگێكی ناوازە كەوتە بەردەستی خوێنەرانەوە. ئەم كتێبە بریتییە لە ڕەشنووسی نووسراو و ئاشنابوونە بە دەستنووسەكانی بەڕێز میرانی. ئەو ڕەشنووسانەن کە بەرێزیان لە ئەرشیفی خۆیدا پاراستوونی و ، هەندێك لەو نووسراونە پێنج دەیە دەبێت لەنێو گەرمەی ئەو هەموو ڕووداوە ئاڵۆزانەدا ماونەتەوە، هەندێكی دیكەشیان تا ئێستاش هەر لە بیروهزریدان و تۆمار نەكراون..

ھەواڵی زیاتر