بریا جیرانم بویتایە

تۆ دراوسێم بویتایە

گەورەترین دزی خۆشەویستیت ئەبووم

لە سەرتەنافی حەو شە و

لەسەر تەنافی سەربانتان

قسە خۆشەکانی جەستە و

دیمەنە دڵ فڕێنەکانی باخەڵتم ئەدزی،

قۆپچەم بە پەنجەرەی ماڵتانەوە نەئەهێڵا

ڕوناکی چاوەکانتم 

ئەبرد بۆ خۆم

بۆ ماڵی تاریکی ئەوین و 

لەوێ لە دەفتەری یادەوریمدا

بەمانشێتێکی گەورە ئەمنووسی

ئەم ڕوناکییەم لەو ژنە دراوسێیەم دزیوە

بریا جیرانم بویتایە

جلەکانت لە من، وشک نەدەبوونەوە

تۆ دراوسێم بویتایە

قسەکانت ئەبوون بە باخی گشتی من

هەزار و یەک گوڵ پێشوازیان لە هەنگی خۆشەویستیت ئەکرد

شیعریان پڕ سەبەتەی ئارەزووت دادەڕشت

دیوارە بەرزەکانی دووریتیان ئەبەزاند

جلە کوردییەکانی تۆیان دەپۆشی و

خەڵک 

بە عاشقە جوانەکە 

بانگیان ئەکردی.!