“جەنگی مەزنی نیشتیمانی”؛ چوار ساڵ لەنێو ئاگرباراندا

“جەنگی مەزنی نیشتیمانی”، ناونیشانی کتێبێکی مێژوویی سیاسییە، کە لە ئامادەکردن و نووسینی “سەنگەر عومەر محەمەد”ە و یەکێکە لە چاپکراوە نوێکانی ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ، کە لە دوتوێی دووبەرگدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

“جەنگی مەزنی نیشتیمانی” بەو جەنگە چوار ساڵییە دەوترێت کە لەنیوان ئەڵمانیای نازی و یەکێتی سۆڤیەتدا ڕوویدا. لە ساڵی 1941 دەستی پێکرد و تا ساڵی 1945ی خایاند. جەنگەکە بە شێوەیەکی لەناکاو و بە پرۆسەیەک دەستی پێکرد کە بە “پرۆسەی باربارۆسا” ناونرا. لەم جگەکەوە یەکێتی سۆڤیەت بووە بەشێک لە جەنگی دووەمی جیهانی. لە کتێبەکەدا بە شێوەیەکی ورد هەموو کردە و جوڵەکانی جەنگەکە خراونەتەڕوو و لێکدانەوەی سیاسی و مێژووییان بۆ کراوە. نووسەر هەوڵیداوە لە ڕێی وێنەوە بەشێک لە پەیامەکانی بگەیەنێت و بۆ ئەمەش سوودی لە چەندین وێنە وەرگرتووە. ئەمە بێجگە لەوەی دەیان سەرچاوەی جۆراوجۆری سەبارەت بە جەنگەکە بەکارهێناوە و بەدەر لەوەش کتیبەکە خاڵی نییە لە شرۆڤەی نووسەر کە لە زۆر جێگەدا ئاڵۆزی جەنگەکە و کردە سەربازییەکان بۆ خوێنەر ڕوون دەکاتەوە.
کتێبەکە چیرۆکی جەنگێک دەگێڕێتەوە کە ڕێگای سەخت و دوورودرێژ و پڕ لە هەوراز و نشێوی تێکۆشانی کۆڵنەدەرانە و خەبات و نەبەردی بێوچانی ئەرتەشی سوور لەبەزینەوە تاکو بەرەو سەرکەوتن لەخۆ گرتووە. بە دیوێکی دیکەدا ئەم کتێبە چیرۆکی چوار ساڵ ئاگرباران دەگێڕێتەوە، کە دواجار جگە لە وێرانکاری هیچی دیکەی لێ نەچنرایەوە و بۆیە ئاشتی بووە سەرەتایەکی تازە بۆ ژیانێکی نوێی پڕ لە ئارامی.

ھەواڵی زیاتر