بە جوانی تۆ

بیتوێن سه‌عید

کە من هێندە شەیدا بە تۆم
وا مەزانە لە سازش دام
سەد جاری دی ئازارم دەی
جوانی تۆیە ! پیرۆزە لام ٠


خۆشەویستی جوانی گیانە
دڵم جوانانی خۆشدەوێ
لەوەش زۆر تر مەکر و ناز کەی
ئێستاش گیانم هەر تۆی دەوێ ٠


تیلەی چاوێك چی تێدەچێت
ئەگەر جار جار بکەی نیگام
لە نێو دنیای خۆشی ئەوین
بە جوانی تۆ ڕۆشنە ڕێگام ٠

ھەواڵی زیاتر