كاروان عه‌بدوڵڵا
دڵێك له پشتی سه‌رته‌وه جێمابوو
زمانێك
به ته‌نافی نیگاكانتەوە هه‌ڵواسرابوو
تۆ كه هاتی
سێبه‌رێكی سپی سپی
به باڵاته‌وه هه‌ڵگه‌ڕابوو
تۆ له نێو خامۆشی چاوه‌كانتا
گڕێكی شه‌رمن و
له ژووره تاریكه‌كانی بێئومێدیدا
وەسوەسەی ئه‌ستێره‌یه‌كی نوورانی
خۆی حەشار دابوو
جه‌سته‌ت
له ته‌نیایی مانگ و
ره‌نگت
له هه‌ڵچوونی شه‌پۆل و
په‌نجه‌كانت
له گه‌ڵای پاییز ئه‌چوون
من، به‌ر له‌هاتنی تۆ
ئاسمانێكم هه‌بوو له باران
چاوێكم له په‌لكه زێرینه
سه‌رم پڕ پڕ بوو
له جه‌نگاوه‌ری بیابان
نیگەرانییم
شه‌كه‌ت شه‌كه‌ت
به دوای غاردانهكانتدا ئەکەوت و
لەسەرابێشدا مۆری ئەوینـت
ئەنەخشاند
كه تۆ هاتی
دڵێك هێشتا له پشتی سه‌رمه‌وه جێمابوو
سێبه‌رێكی ره‌ش ره‌ش، هێشتا
به باڵای سپیمدا هه‌ڵزنابوو
کە تۆ هاتی
بە هاتنت
له‌تۆدا بوومە باران
تک تک ئەباریمە سەر خۆم
گوڵی ئەوینم پێ ئەڕواند
تۆش
لە بەستەڵەکی ڕوحمدا
هەمیشە مۆمێکی هەڵگیرساو بووی
لە تۆدا ئەتوامەوەو
لەمندا خۆت ئەسووتاند