سووڕی پاییز

په‌ری عومه‌ر ئه‌سعه‌د

لەوەتەی مێژووی پاییز
دەخوێنمەوە
پێدەچێت لەهەموو سووڕی هەبوونی
دوو رووداوی دەگمەنی
لە کۆتا رۆژەکانی هەبووبێت.
یەکێکیان هەنارێکە
لەباخچەی فەلاحێک جێیدەهێڵێ، رێکەوت
ئەویندارێک لێی دەخوات،
لەرێی گەڕانەوەی دەخلیسکێتە دەریایێک دەخنکێت.
ئەویتریش گوڵێکە
لەدوایین رۆژەکانی
لەکۆنە بالکۆنی ماڵێکی چۆڵ جێیدەهێڵێت، بۆبەیانی
دەکەوێتە باوەشی زستان و
شیعر دەیژیێنێت!

ھەواڵی زیاتر