هەفتەی داهاتوو چوارەم پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە

ئارام كۆشكی – سلێمانی

بڕیارە لە ڕۆژانی 17 بۆ 26ی ئەم مانگە چوارەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لە پایتەختی ڕۆشنبیری بە بەشداری زیاتر لە 200 ناوەندی چاپی ناوخۆیی و بیانی بکرێتەوە.

پیشانگەکە بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەبەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق دەبێت و کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل چوارەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ڕێکدەخات.
سەرپەشیارانی پێشانگەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەم پێشانگەیەدا زیاتر لە 200 ناوەندی ناوخۆیی و بیانی لە 20 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن و ملیۆنان کتێب و سەدان هەزار ناونیشان بە زمانە جیاوازەکان نمایش دەکەن.
خولی یەکەمی ئەم پیشانگەیە لە تشرینی دووەمی 2019 دەستی پێکرد و ماوەی چوار ساڵە لە هۆلی پێشانگەی نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە- کە دەکەوێت ڕۆژئاوای شاری سلێمانی دەکرێتەوە. كۆنسوولخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا ڕایگەیاندووە كە كچێكی كورد بە ناوی لێلۆ مەجید كە ئەندازیارێكی سەربازییە لەناو هێزەكانی پێشمەرگە توانیویەتی خولی پێگەیاندنی ئەفسەران تەواو بكات لە ئەكادیمیا شاهانە سەربازییەکەی ساندهێرستی بەریتانیا.
كۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەم كچە كوردە راهێنان و لێهاتویی پێویستی بەدەست هێنا بۆ ئەوەی ببێتە سەركردەیەكی سەركەوتوو.
جێی باسە کە ئێستا لە ئەكادیمیا شاهانە سەربازییەكەی بەریتانیا ژمارەیەك ئەفسەر و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە خولی ڕاهێنانیان پێ دەدرێت؛ ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگیانە دێ كە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ژمارەیەك ئەكادیمیای جیهاندا کردوویەتی بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و توانستی ئەفسەرانی كورد بە شێوەیەكی ئەكادیمی.