دانا له‌تیف جه‌لال
له‌وانه‌یه به‌سوودترین جیاكاری له خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه بریتیی بێت له‌و جیاكارییه‌ی له نێوان كێشه كه‌سییه‌كان و پرسه گشتییه‌كانی بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م جیاكارییه ئامرازێكی سه‌ره‌كیی خه‌یاڵی كۆمهڵناسیانهیه و خه‌سڵه‌تی گشتیی و نایابی هه‌موو به‌رهه‌مه كلاسیكییهكانه له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
كێشه كه‌سییه‌كان به‌هۆی كه‌سایه‌تیی و تایبه‌تمه‌ندیی تاك و په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانی به‌وانیتره‌وه ڕووده‌دات. ئه‌وان به كه‌سایه‌تیی تاك و لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن كه ڕاسته‌وخۆ و به‌دیاریكراوی لێیان به‌ئاگایه. به‌م چه‌شنه، بۆ شیكردنه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌یان پێویسته ته‌ماشای تاك بكرێت وه‌ك بونه‌وه‌رێكی زیندوو كه هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م ئه‌زموونی كه‌سیی و چالاكییه خۆویستهكانیهتی. به ده‌ربڕینێكی تر، كێشه كه‌سیی یان تاكه‌كه‌سییه‌كان، شتێكی ته‌واو كه‌سییه، به‌مانایه‌كی تر، تاك خۆی لهههلومهرجێك ده‌دۆزێته‌وه كه واهه‌ست ده‌كات به‌هاكان و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كێشه و پرسه گشتییه‌كان ده‌كرێ بڵێین پرسه گشتییه‌كان به‌و مانه‌یه لێی تێبگه‌ین كه ده‌ستباڵا و زاڵه به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی تایه‌بت و ژیانی تایبه‌تیی تاكه‌كان. ئه‌وانیش به دامه‌زراوه و هه‌لومه‌رجی هه‌نوكه‌یی له نێو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و چۆنیه‌تی بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانیی میژوویی تاكه‌كانه‌وه په‌یوه‌سته. پرسێكی گشتی، بابه‌تێكی گشتییه و ئه‌و كاته دێته كایه‌وه كه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بایه‌خ به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له‌پێشچاو نه‌گیراوه یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌وتۆته به‌ر هه‌ره‌شه‌وه. زۆرجار قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه كامانه‌ن؟ و له چ هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه. باس و قسه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه، زۆر جار به‌ده‌ره له‌و خاڵه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ری ڕابوه‌ستین، چونكه چییه‌تی و خاڵه واقعییه‌كانی پرسێكی گشتی وێڕای كێشه كه‌سییه‌كان هێنده ڕوون و ڕه‌وان نییه. به ده‌ربڕینێكی تر، له ڕاستیدا به‌هۆی هه‌بوونی قه‌یرانه له سیسته‌می دامه‌زراوه‌كان كه پێی ده‌ڵێین دژكار یان ناباو. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه واباشتره ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه له‌پێشچاو بگرین:
ئه‌و كاته‌ی له شارێكی سه‌دهه‌زار كه‌سیی ته‌نیا یه‌ك كه‌سی بێكار هه‌بێت، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی كه‌سییه، و بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویسته له جۆری كه‌سایه‌تی، لێهاتووی و تواناكانی كه‌سه بێكارهكه بكۆڵینه‌وه، به‌ڵام كاتێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی په‌نجا میلیۆن كه‌سی، پانزه میلیۆن كه‌سی بێكار هه‌بێت، ئه‌مه پرسێكی گشتییه و ناكرێت له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و توانا و لێهاتوویه‌كانی بێكاره‌كان شیبكرێته‌وه، له هه‌لومه‌رجێكی له‌م چه‌شنه، بنیادی واقعی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ كاركردن له‌بار نییه. له ئاكامدا بۆ شیكردنه‌وه‌ی ڕاست و دروست و خستنه‌ڕووی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو و واقعی، پێویسته تواناكانی دامه‌زاروه ئابووریی و سیاسییه‌كان له‌به‌رچاو بگرین و ته‌نیا به پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سیی بێكارانه‌وه ڕاناوه‌ستین و واز بێنین.
با پرسی جه‌نگ لهپێشچاوبگرین. ئه‌و كاته‌ی جه‌نگ ڕووده‌دات، پرسه كه‌سییه‌كان كه له‌و جه‌نگه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه، بریتییه له‌وه‌ی چۆن ده‌كرێ خۆمان له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و جه‌نگه بپارێزین یان به شانازییه‌وه له‌و پێناوه‌دا گیانی خۆمان به‌خت بكه‌ین، یان چۆن سوود له پێگه وه‌رده‌گیردرێت و ده‌بینه خاوه‌ن سه‌رمایه و سامانێكی زۆر، یان وه‌ك كه‌سێك خۆمان له مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگه‌كه بپارێزین یان به شانازییه‌وه بجه‌نگێین، به‌ڵام پرسه گشتییه‌كانی جه‌نگ په‌یوه‌سته بههۆكارهكانی ئه‌و جه‌نگه‌وه. به مانایه‌ك ئه‌و پرسانه په‌یوه‌سته به‌و بڕیاره كه‌سیانه‌وه كه به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌پێنرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به‌و كاریگه‌رییانه‌وه كه جه‌نگ له‌سه‌ر دامه‌زراوه ئابووری، سیاسی، خانه‌واده‌یی و ئایینی و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نه‌كردنی چینی زاڵ و ته‌نانه‌ت جیهانی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان.
با هاوسەرگیری له‌پێشچاو بگرین. لە كاتی هاوسەرگیریدا، ژن و پیاو ڕەنگە تووشی کێشەی کەسی بنه‌وه، بەڵام کاتێک ڕێژەی جیابوونەوە لە ماوەی چوار ساڵی یەکەمی هاوسەرگیریدا بریتی بوو له (250) كه‌س له كۆی (1000)، ئەمە نیشانەی کێشەیەکی بنیادییه کە پەیوەندی بە دامه‌زراوه‌كانی هاوسەرگیری و خێزان و دامه‌زراوه‌كانی ترەوە هەیە.
شاره گه‌وره‌كان كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی دژ به‌یه‌كیان هه‌یه وه‌ك جوانی، ناشرین، به‌هێزی و لاوازی له‌پێشچاو بگرین. بێگومان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌م شاره گه‌ورانه بۆ چینه ده‌ستباڵا و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، زۆر ئاسان و ساده‌یه، چونكه ئه‌وان ده‌توانن هه‌ر زۆر به ئاسانی له سه‌نته‌ری شاره‌كان ببنه خاوه‌ن خانوو و بینای نیشته‌جێبوونی ڕاخراوی تایبه‌ت به خۆیان و له په‌راوێزی شاره‌كانیش ببنه خاوه‌ن ڤێلای گه‌وره به ته‌واوی پێداویستییه‌كانیه‌وه ئه‌وه بێجگه له هه‌بوونی ئامرازی گواستنه‌وه‌ی تایبه‌تی وه‌ك هه‌بوونی هه‌لیكۆپته‌ر و ئۆتۆمبێڵی گرانبه‌ها. هه‌ر چه‌نده ئه‌وان به‌هۆی سه‌رمایه مادییهكهیانهوه ده‌توانن به‌شێك له كێشه‌كانی ناو شاره‌كان له خۆیان دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ خه‌ڵك ده‌توانن هه‌ندێ له كیشه كه‌سییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه به‌هۆی واقعه‌كانی ناو شاره‌كانه‌وه بۆیان دروست بووه، به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌كییه ئه‌مه‌یه كه پێویسته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ناله‌بار و بهسهریهكتێكچڕژاوهی شاره‌كان بكرێت؟ ئایا پێویسته وێران و به‌سه‌ریه‌كه‌وه تێكبشێكنرێت و مه‌ودای نێوان شوێنی كار و شوێنی نیشته‌جێبوون نه‌مێنێت یان له بنه‌ڕه‌تدا شاری تازه و بچووكتر درووست بكه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌م چه‌شنه‌یه كه‌واته چییه‌تی ئه‌م پرۆژانه چیین و چ كه‌سێك له‌پێشچاوی ده‌گرێت و سوودی خۆی لێی وه‌رده‌گرێت؟ ئه‌مانه هه‌موویان كۆمه‌ڵی پرسی گشتین و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ش بۆی پێویسته پرسه سیاسی و ئابوورییه دهستباڵاكان به‌سه‌ر دۆخی هه‌یی لهپیشچاو بگیردرێت.
له په‌یوه‌ست به پرسی بێكاری، پێویسته ئه‌وه قبوڵ بكرێت كه ئه‌و كاته‌ی سیسته‌می ئابووری هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دارێژراوه كه له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و ته‌نگه‌تاوییه‌كان زیانی به‌رده‌كه‌وێت، بێگومان ڕێگه‌چاره‌ی پرسی بێكاری له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كه‌سییه. ئه‌و كاته‌ی دیارده‌ی جه‌نگ خه‌سڵه‌تێكی خودی سیسته‌می وڵاتان و گه‌شه‌سه‌ندنی ناههماههنگیانهوهیه، كه‌سی ئاسایی له هه‌لومه‌رجی سنوورداری خۆیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سوود له یارمه‌تییه ده‌روونییه‌كانیش وه‌ربگرێت هه‌مدیس خۆی وه‌ك كه‌سێكی لاواز ته‌ماشا ده‌كات. كاتێ دامه‌زراوه‌ی خێزان، كرده‌ی ژنان ده‌كه‌نه كۆیله و بوكه‌ڵه و ژنی ماڵه‌وه و پیاوانیش ته‌نیا ئه‌ركیان به‌خێوكردن و سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی داهاتی خێزان، ئه‌وكاته قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی سه‌ركه‌وتوو له‌ده‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌وه‌یه. ئه‌و كاته‌ی شاره گه‌وره‌كان و به‌رهه‌مهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئۆتۆمبێڵ وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیسته‌می ئابووریی وڵاتانی پێشكهوتووهوهیه، پرسه‌كانی ژیانی شاری به یارمه‌تی سامانی كه‌سیی و گه‌شه‌ی كه‌سییه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت.
به بۆچوونی من، ئه‌و پرسانه‌ی كه ئیمرۆ له هه‌لومه‌رجی هه‌مه‌چه‌شن ڕووبه‌رووی ده‌بینه‌وه، هۆكاری گۆڕانه بنیادییهكانه. به‌م چه‌شنه، بۆ ناسینی هۆكاری كیشه تایبه‌تییه‌كان پێویسته به‌رده‌وام بایه‌خ بیر له‌ودیو كیشه‌كه بڕوانین. ئەمڕۆ گۆڕانكارییه بنیادییهكان یه‌ك له دوای یه‌ك زیاد ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌مه‌چه‌شن و زیاد ده‌بن. به‌م چه‌شنه، بۆ ده‌ستگه‌یشتن به مانای بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناسینه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی پێویسته په‌یوه‌ستیی هۆكاره هه‌مه‌چه‌شنه‌كان بخرێته به‌ر تویژینه‌وه. به‌ڵگه‌نه‌ویسته ئه‌نجامدانی شتێكی ئاوا گرنگ په‌یوه‌سته به هه‌بوونی خه‌یاڵی كۆمهڵناسیانهوه.
پرسه سه‌ره‌كییه گشتییه‌كان و سه‌ره‌كیترین كیشه كه‌سییه‌كانی تاكه‌كان له‌م سه‌رده‌مه كامانه‌ن؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه چ به‌هایه‌ك كه‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه و ئه‌و به‌هایانه‌ش كامانه‌ن كه هیشتا ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵك ڕێزی لێ ده‌گرێت. به مانایه‌كی تر، پێویسته ئه‌وه ببینین چ پێكدژیی و دووفاقییه‌كی به‌رچاو له ئارادایه؟ ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك هه‌ست به خۆش و خۆشگوزه‌رانی ده‌كه‌ن ئه‌و به‌هایانه‌ی بڕوایان پێی هه‌یه، به به‌های ڕێزلێگیراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌و كاتێ هه‌ندێ له به‌هاكانیان ده‌خه‌نه ژێر پێیانه‌وه، دووچاری جۆرێك له نیگه‌رانیی و هه‌وكردن ده‌بنه‌وه و دواجار ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی به‌هاكانیان و پیرۆزییه‌كانیان ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه، خۆیان به‌بێ كه‌سانی بێپه‌روا و بێ پشت و په‌نا دێته به‌رچاو.
ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی خه‌ڵكان هوشیارییان به‌رامبه‌ر به‌هاكانیان و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر به‌هاكانیان نییه، ئه‌وا له دۆخی لێكچوو و هاوشێوه‌دان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رامبه‌ر ته‌واوی به‌هاكانیان به‌م چه‌شنه بمێننه‌وه، تووشی بێزاری و نیگه‌رانیی ده‌بنه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ش، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زانیاری‌یان به‌رامبه‌ر به‌هاكانیان نه‌بێت و ته‌نانه‌ت هه‌ست به خودی هه‌ڕه‌شه‌كانیش بكه‌ن، هیشتا تووشی جۆرێك نیگه‌رانیی و دڵه‌راوكێ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه بگاته لووتكه‌ی خۆی ئه‌وا ده‌بێته هۆی نائارامی و دۆخێكی كوشنده.
ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه سهردهكهمان، سه‌رده‌می ژاوه‌ژاو و واته‌واته، به‌ڵام ئه‌م دۆخه هێشتا به‌و جۆره په‌رش نه‌بۆته‌وه كه نه‌توانین چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كیی بۆ نه‌دۆزینه‌وه، له باتی ئه‌وه‌ی كیشه‌كان له بۆته‌ی به‌ها و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان تاوتوێ بكرێن، زۆرجار هه‌ر به پرسه ڕواڵه‌تییه‌كان واز دێنین، بۆ ئه‌وه‌ی پرسه گشتییه‌كان تاوتوێ بكرێن، به‌رده‌وام ئه‌م هه‌سته په‌تییه گشتییه هه‌یه كه هه‌موو شتێك سروشتیی و به‌ڵگه‌نه‌ویسته. به مانایه‌كی تر، هێشتا چییه‌تی به‌هاكان و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی یه‌كجاره‌كی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت هێشتا زۆربه‌ی ئه‌م پرسانه له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ناسراو و پله‌به‌ند نه‌كراوه.
له ساڵانی 1930 جگه له ژماره‌یه‌كی كه‌می سه‌رمایه‌دار، ته‌واوی خه‌ڵك به باشی ئه‌وه‌یان ده‌زانی كه كێشه كه‌سییه‌كانیان به‌هۆی واقیعی ئابوورییه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه له باسه‌كانی په‌یوه‌ست به قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری، تیۆره‌كانی كارل ماركس و زۆربه‌ی ماركسیسته هاوچه‌رخه‌كان بایه‌خیان پێ ده‌درێت. خه‌ڵكیش كێشه خودییه‌كانیان له په‌یوه‌ست به قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری له‌پێشچاو بگیردرێن. له‌و سه‌رده‌مه ئه‌و به‌هایانه‌ی كه كه‌وتبوونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، به‌ته‌واوی دیار و ئاشكرا بوو. ئه‌و دووفاقیه سه‌ره‌كییه‌ی كه بۆته هه‌ره‌شه له‌به‌رامبه‌ر به‌هاكانی خه‌ڵك به‌روونی ناسراوه و خه‌ڵكیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و قووڵ كاریگه‌ری ئه‌م پێكدژیی و دووفاقییانه له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن. ئه‌م ساڵانه له ڕاستیدا قۆناغێكی ته‌واوی سیاسی پێك ده‌هێنن.
سه‌رچاوه: سی. ڕایت. میڵز، خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه، وه‌رگێڕانی دانا شوانی، 2022.