ڕەخنەگران دەڵێن شیعر لە بنەڕەتدا بریتییە لە پێكهاتەیەكی وێنەیی بەتایبەتی لەو بابەتانەی كە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان هەیە بە مەسەلە (هەستی) و (هزرییەكانەوە) وەك ڕەنگ و شێوە و جووڵە و جێگە و زەمەن و ڕووناكی؛ ئەمەش هۆكارە بۆ گواستنەوەی فۆرم و ناوەرۆكی سروشتی واقیع بۆ وێنە ناسروشتییەكان كە خەیاڵ ڕۆڵێكی كاریگەری تێدا دەبینێت.
نالی لەم بەیتە شیعرەدا چەمکی عاتیفە و هەستە باڵاکانی لەسەر بوون و کۆبوونەوەی دوو شتی دژی یەک داڕشتووە، کە بەندە بە فەرهەنگی وشەوە، کە زمان دەتوانێ ئەو جیاوازەیە گەورەیە دەستنیشان
بکات لە ڕووی کەوتنەوەی مانای وشەکانەوە؛ واتە حەزرەتی نالی هێند دەوڵەمەند بووە بە فەرهەنگی وشە و زمانی شیعر و پانتای خەیاڵ و بەرجەستەکردنی لە تەوزیفکردنی شیعرێکی ڕۆمانسیدا، بە چەشنێک سەرلەبەری بەیتە شیعرەکەی لێوانلێوە لە ئێستاتیکای جوانی، لە هونەری زمان؛ هەڵبەتە زۆرینەی شاعیرانی کلاسیک شارەزاییەکی باشیان هەبووە لە بەکارهێنانی ڕەوانبێژیدا.
کاتێک لەم بەیتە شیعرەی نالی بکۆڵینەوە دەبینین نالی زۆر بە جوانی و لێزانانە توانیویەتی ئەو دژیەکیانەی لە ڕووی وشەوە دژ دەکەونەوە، بەڵام لە مانا و دەلالەتی واتادا بە شێوەیەکی دروست بکەوێتەوە، کە جوانییەکی تەواو ببەخشێتە بەیتە شیعرەکەی؛ گەرچی پارادۆکسێک لە تەوزیفی وشەکاندا بەدی دەکرێ، بەڵام لە چۆنیەتیی بەکارهێنانی زمانی شیعر بە شێوەیەکی ئێستاتیکی، تەوزیفی کردووە کە سەرلەبەری شیعره کەی جوانتر کردووە؛ وەک لێرەدا دەفەرمێ:
ناری سینەم گەر نەبێ غەرقم ئەمن
ئاوی چاوم گەر نەبێ سووتاوم ئەز
ئاگری سینەم و ئاوی چاوم. ئەگەر ئاگری سینەم نەبوایە کە ئەوەندە بەتینە تەنانەت بەری ئاویشی پێ ئەگیرێ، لەبەر فرمێسکی زۆری چاوم ئەخنکام و، ئەگەر ئاوی چاوم نەبوایە کە ئەوەندە بەهێزە هەر ئاگرێکی بێتە پێش ئەیکوژێنێتەوە، بە ئاگری سینەم ئەسووتام.
نالی شاعیر ئەو دژە وشەیەی لەسەر بنەمای فۆرم و ناوەرۆک داڕشتووە، واتە نالی لە ڕێگای (سیماوە) لە دەرگای پەنهانی توخمەکانی شیعر بدات، به پێچهوانهی (ڕوخسارهوه)، نابینرێت، بهڵكه (سیما ) له توخمی دهركهوتن و دۆزینهوهیه؛ سهر به جیهانی ههستهكی نییه و، ئاماژهیه به ڕووداوێك كه له «ئهویتر»هوه دێت. سیما، دهربڕینه؛ سهرچاوهیهكه له سهرچاوهی ماناكان (سیما) ههقیقهت ئاشكرا دهكات، دروست به پێچهوانهی ڕوخسارهوهیە كه دهیشارێتهوه.
شاعیر کاتێک هانا بۆ سیما دەبات، دەزانێ لە مانا و دەلالەتی واتادا “سیما ” خۆی دانهپۆشراوی و ئاشكرایی ڕوخساره، ڕووت و پەتی، کە دەتوانم بڵێم ڕۆڵی (وتە) دەبینێ بۆ شاعیر؛ کەواتە لێرەدا و لەم دەقەدا سیما لای نالی، وتهیه.
سیما درووستكردنی پهیوهندییه لهگهڵ «ئهویتر»دا و ههر جارێك كه دهركهوێت داوای وهڵام دهكات؛ کاتێک نالی لەم بەیتە شیعرەدا دەڵێ:
ناری سینەم گەرنەبێ غەرقم ئەمن
لەم نیوەدێڕەدا نالی ئاماژە بەوە دەکا کە مادام سیما بە تەواوەتی دەرکەوتنی زمان دەستنیشان دەکات، ئالێرەوەیە کە نالی بە شێوەیەکی سەرسڕهێنەر لەڕێگای وشەو دژە یەکی وشەکانەوە دەچێتە ناو مەعریفەی زمان خۆیەوە کە بە ڕەوانبێژی توانیویەتی لەم دەقەدا هەستە باڵاکانی خۆی لە مانا و دەلالەتی واتاوە تەوزیف بکات.
کارکردنی نالی لە ڕێگای شیعرەوە بۆ خولقاندنی هەقیقەتە لە مانای وشە، لەو شوێنەدا کە سیما تەواجدی هەیە.
سیما، هەم كردهیهكی پهتییه، هەم ڕێگه ناداگ شوناسی بهسهردا بسهپێنرێت؛ سیما بهرهنگارییه له بهرامبهر سیستهمی ڕهمزیدا. دهركهوتنی سیما، به تهواوهتی دهركهوتنی (زمانه). سیما شتێكه ناکرێت له چێوهی تێگهیهكدا جێ بكرێتهوه؛ به كورتی، لهو شوێنهدا كه سیما ههیه، ههقیقهت، مانا و، ئهزموون ڕوو دهدات و،
لهو شوێنهشدا كه ڕوخسار ههیه، ڕواڵهت، نمایش و بهركهوتنی ڕووكهشە.
نالی بڕوای وایە لە ڕێگای سیماوە دەتوانێ لەو ئەشقە پەنهانیەی دیاری بکات؛ واتە لە ڕوخساریاندا هەست بە بوونی ئەو دەکرێ، کە لە ڕێگای سیمایانەوە بە پەنهانی هێڵراوەتەوە، ئەو هانا دەباتە بەر سیما، بۆ تەوزیفکردنی وێنەی ئەو؛ بە واتایەکی تر شاعیر کاتێک هانا بۆ سیما دەبات، دەزانێ لە مانا و دەلالەتی واتادا دەتوانێ بیبینێ.
بە مانایەكی تر، وێنە هەستییەكان لەڕێگەی دوو جەمسەری سەرەكییەوە لەدایك دەبن، یەكەمیان، واقیع و، دووهەمیان، خەیاڵ؛ کەواتە نالی بۆ تەوزیفکردنی ئەم دەقەی ئیشی لەسەر دەکا، هەردوو چەمکەکە کردووە؛ وەک لێرەدا دەڵێ:
ئاوی چاوم گەر نەبێ سووتاوم ئەز
سەرئەنجام كارنامەی وێنەی شیعری لای نالی شاعر خۆی لە دوو ڕەهەندی گشتگیریدا دەبینێتەوە:
١. وێنەگرتنی ئەزموونی شاعیر لەلایەكەوە دەبێتە نامە و گوتاری دەق؛
٢. لە لایەكی تریشەوە دەبێتە گەیێنەری دەق بۆ وەرگر، کە خوێنەرە.