“هەنگاوێک بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی” کتێبێکی نوێی ئیسماعیل مەحموودی

“هەنگاوێک بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی” کتێبێکی نوێی ئیسماعیل مەحموودی-یە و بەرهەمی نوێی لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە. ئەم کتێبە لە هەشت وتار و توێژینەوەی مێژوویی پێکهاتووە و لە دوتوێی 265 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەی دۆخی ئێستا، کە زیاتر لەوەی دۆخێکی پڕ لە جوڵەی مەعریفی و سیاسی بێت. دۆخێکە چەشنی بۆشایی و کە هەست بە غیابی هەموو شتێک دەکرێت هەر لە نائامادەیی پرسە ئەندێشەییەکان و هەم نائامادەیی پرسی مێژوونووسی و جوڵەی ڕۆشنبیران و زۆر پرسی دیکە، کە نووسەر لێرەدا دەیەوێت بیانخانە بەر باس و لێوردبوونەوەی فیکریی و رۆشنبیریی. 

نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دەکرێت بابەتەکانی ئەم کتێبە وەک بەشێک لە مێژووی ئەندێشە پێناسە بکرێت، کە لە ڕەوتی مێژوونووسی کوردیدا غیابی بەرچاوە و بۆشایەکەی بە زەقی هەست پێ دەکرێت. 

بەشێکی دیکە لە بابەتەکانی ئەم کتێبە هەوڵن بۆ نووسینەوەی مێژووی ڕۆشنبیریی کوردی، هەروەها نووسینەوەی خەسارەکانی کۆمەڵگەی کوردی و لە ڕوانگەی بیرمەندان و رۆشنبیران و مێژوونووسانی کوردەوە. لە ڕیزی گرنگترین مەبەست و ئامانجەکانی نووسینی بەشێک لەم کتیبەن. بەشێکی دیکەی وتارەکانی کتێبەکە تەرخان بۆ ئەو هەوراز و نشێوەکانی بزافی کوردی. نووسەر ئەوەش دەخاتەڕوو کە بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە کەمترین هەنگاوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە ئێستادا دەگوزەرێت.

ھەواڵی زیاتر