چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2022 ڕاگه‌یه‌نرا

لیژنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئاشتی ئه‌مساڵ (2022)ی ڕاگه‌یاند.

لیژنه‌كه‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵی به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌خشییه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌لیكسانده‌ر بیالیاتسكی سه‌رۆكی ڕێكخراوی بیسانا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ بیلاڕووسیا، ڕێكخراوی میمۆریال بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ڕووسیا و ڕێكخراوی ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ ئۆكراینا.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌رسێ لایه‌ن كه‌ بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژێردراون، شایسته‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ن به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاشتی له‌ جیهاندا به‌ تایبه‌تیش له‌ جه‌نگی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئۆكراینادا.‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ ڕاسته‌وخۆ ده‌درێت به‌ هه‌ردوو ڕێكخراوی میمۆریال بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ڕووسیا و ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ ئۆكڕانیا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌لیكسانده‌ر بیالیاتسكی ئێستا له‌ گرتووخانه‌كانی بیلاڕووسیا ده‌ستگیركراوه‌ و ناتوانرێ ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ ببه‌خشرێ.