ئاریان دەرگەڵەیی
دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی لە كوردستان و دەرەوەی هەرێمی كوردستان. یەكێك لەو دامەزراوانەی هەرێمی كوردستان كە خزمەتی بەرچاوی پێشمەرگەو كەسوكارەكانی پێشمەرگەی كردووە.
ئەم دامەزراوەیە ژمارەیەك لقی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە؛ لقی سلێمانیەکەی لەلایەن خانمێكەوە بە ناوی شاگوڵ دڵشاد سەرپەرشتی دەكرێت.
شاگوڵ دڵشاد لە دیمانەیەكدا لەگەڵ (هەولێر) گوتی: من هەر لە تەمەنێكی بچوكیمەوە خۆشەویستییەكی زۆرم بۆ خاك و ئاڵا و وڵات هەبووە بەردەوام یەكێك بوومە لەو قوتابیانەی كە لە گروپی ئاڵادا بووم و ئاڵای پیرۆزم لە قوتابخانەكەمدا هەڵكردووە حەزم كردووە بەشداری هەموو ئەو چالاكی و كارانە بكەم كە خزمەت كورد و كوردستان بكەن دواتر لە كۆتاییدا بە دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە ئاشنا بووم كە پێشتر لەلایەن بەڕێز ڕزگاری شێخ عەلی بیرۆكەی دامەزراندنی بەرپا بووە
ئەم كچە كوردە دەڵێت: دەمەوێ لەو دەزگایەدا ئەو ئاواتەی كە بە منداڵی هەمبوو بیهێنمە دی، كە ئەویش خزمەتکردنی خاک و وڵات و پێشمەرگە و كەسوکاری شەهید و نەوەی ئەنفال و زیندانیانی سیاسییە ئێستا لە نێو ئەم دەزگایەدا دەتوانم پێی بگەم چونكە دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگەش بۆ كاری مرۆیی تاكە ئامانجی خزمەتكرنی كوردستان و خاك و وڵاتمانە، بۆیە بە شانازییەوە چوومە ناو ئەم دەزگایەوە.
شاگوڵ دڵشاد لە درێژەی قسەكانیدا داوا لە كچ و كوڕە گەنجەكانی كورد دەكات ئەگەر دەتانەوێ ببنە چالاكوانێكی توانق و بەهێز. ئەگەر دەتانەوێ بچنە زانكۆیەكی گرنگ بۆ پێگەیاندنی خۆتان وەرنە نێو دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگەوە بۆ كاری مرۆیی؛ لەبەر ئەوەی كوردستان و نیشتمان پێویستی بە ئێمەیە؛ با بە هەموومان خزمەت بكەین و هەوڵ بدەین بگەینە سەربەخۆیی و ئازادی.